تۆ ئەم بەرهەمانەت هەڵبژاردووە

سه‌به‌ته‌ی کڕین

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability
ناسنامەی بابه‌ت: 2450
بینەر: 286

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

یەکێک لە تەحەداکانی وێبماستەرەکان (بەڕێوبەرەکان) دیاریکردنی چۆنیەتی دروستکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بڕی دەستگەیشتنی بەکارهێنەران بۆ سایتی وۆردپرێسە. پێویستە ئامرازێکی پارێزراو دابین بکرێت بۆ ئاسانکردن و خێراکردنی بەڕێوەبردن و دیاریکردنی ڕۆڵی بەکارهێنەران لە وۆردپرێس لەلایەن بەڕێوەبەرەوە، بۆ سەرنووسەر تا بەشداربووانی سایت. لەم وتارەدا بەکارهێنانی پێوەکراوی PublishPress capability فێر دەبیت و دەتوانیت مۆڵەتەکانی بەکارهێنەران لە وۆردپرێس بەڕێوەببەیت بە هەبوونی ئەم پێوەکراوە لە سایتەکەت.

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران لە وۆردپرێسدا

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران ئەگەرێکە کە پێویسته له هەموو ماڵپەڕەکان (سایتەکان) هەبێت. وێبماستەرەکان دەبێت ڕۆڵێک دیاری بکەن بۆ هەموو بەکارهێنەرەکان، لەوانە بەڕێوەبەرەکان، سەرنووسەران، نوسەران، هاوبەشەکان، فرۆشیارەکان، و ڕۆڵەکانی تر کە بەپێی پێویستی سایتەکان دروست دەکرێن و دیاری ده‌کرێن.

هەروەها وێبماستەرەکان پێویستە دەستکاری مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەرانی نوێ بەپێی پێویستیەکانیان زیاد بکەن و بیگۆڕن بۆ ئەوەی بتوانن بخوێننەوە، ده‌ستکاری بکەن، بسڕنەوە … بۆ هەر بەکارهێنەرێک به شێوازی دروستکردنێکی تاک.

بەکارهێنانی پێوەکراوی PublishPress capability کە لەم وتارەدا زیاتر فێر دەبین، ئەم تایبەتمەندیانە لە سایتی وۆردپرێس دا پێشتر دابین کراون.

ڕاهێنان و دامەزراندنی پێوەکراوی PublishPress capability

 

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

ئەم پێوەکراوە ڕێگە بە کۆنتڕۆڵی ورد دەدات بەسەر هەموو چوونەژوورەوەکان. دەتوانیت ڕۆڵی هەر بەکارهێنەرێک به تایبەتی بکەیت و دیاری بکەیت کە کێ دەتوانێت ناوەڕۆک بڵاو بکاتەوە، بخوێنێتەوە، ده‌ستکاری بکات و بسڕێتەوە. ئەم پێوەکراوە بە خۆڕایی بەردەستە لە کۆگای وۆردپرێس و زیاتر لە 90,000 دامەزراندنی چالاکی هەیە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی پێوەکراوی PublishPress capability

دوای دامەزراندن و چالاککردنی پێوەکراوەکە بەپێی وێنەی خواره‌وه بۆ ده‌ستگەیشتنی ئاسان، لە پێڕستی لای ڕاست، بژاردەیەک بەناوی Capabilities لە بەشی بەکارهێنەرانی داشبۆڕدی وۆردپرێسی سایتەکەت زیاد ده‌بێت، کە دەتوانیت ئەم پێڕستە بەکاربهێنیت بۆ لاپەڕەی پێوەکراو بۆ دیاریکردنی ئاستی ده‌ستگەیشتنی بەکارهێنەران بۆ وۆردپرێس.

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

Select Role to View / Edit:

لەم بەشەدا، هەموو ئەو ڕۆڵانەی لەسەر سایتەکەت پێناسە دەکرێن نمایش ده‌درێن بۆ ئەوەی بتوانیت مۆڵەتێکی دەستگەیشتنی هاوپۆل دروست بکەیت بۆ هەر ڕۆڵێک. بۆ ئەم مەبەستە، تۆ یەکەم جار ڕۆڵی بەکارهێنەری وۆردپرێس هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی ڕێپێدان و چوونە ژورەوەی پێویست بدەیت. پاشان کرتە بکە لەسەر دوگمەی Load بۆ ئەوەی لاپەڕەکە بار بکرێت و دەتوانیت ئاستی چوونە ژورەوەی پێویست بۆ ئەم رۆڵە هەڵبژێریت و بپشکنی لە بەشی Capabilities.

بەڕێوەبردنی چوونەژوورەوەی بەکارهێنەر لە پێوەکراوی PublishPress capability

بەپێی وێنەکە، دەتوانیت مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران بۆ ڕۆڵی بەکارهێنەر لە وۆردپرێس بەڕێوەببەیت بە بەکارهێنانی ئەم سێ هەڵبژاردنەی خوارەوە:

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

Editing Capabilities: بەم بژاردەیە، دەتوانیت دەستگەیشتنی بەکارهێنەر دابین بکەیت بۆ دروستکردنی بابه‌ته‌کانی تایپ بەشەکانی جیاوازی وۆردپرێسدا. ئەو ده‌ستگه‌یشتنێک کە بەکارهێنەری ئێستا پێیەتی تیک لێدراون، بۆ لەکارخستنی هه‌ر یه‌کێک له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه تیکه‌کان لاده‌بین و بۆ ده‌ستگه‌یشتن تیکه‌کان به دڵخواز زیاد ده‌که‌یین.

Deletion Capabilities: بەم بژاردەیە، دەتوانیت مۆڵەت بە بەکارهێنەر بدەیت بۆ سڕینەوەی لەو بەشانەی کە دەستگه‌یشتنی پێیە.

Reading: بەم بژاردەیە، دەتوانیت ئەگەری بینینی بەشە جیاوازەکان لە وۆردپرێس دیاری بکەیت بۆ ڕۆڵەکانی بەکارهێنەر. ئەم هەڵبژاردنە تەنها بۆ بینینی بەشەکان دانراوە و ناتوانرێت بگۆڕدرێت.

دەستگەیشتن بە بەشە سەرەکیەکانی وۆردپرێس

به به‌کارهێنانی پێوەکراوی PublishPress capability چوونە ژورەوە بۆ هەر بەکارهێنەرێک بە شێوه‌ی تاک بۆ بەشەکانی گرنگ و سەرەکی وۆردپرێس، وەک پێوەکراوه‌کان، ڕووکاره‌کان، گۆڕانکاریەکانی چوونە ژورەوەی بەکارهێنەر، دروستکردنی بەکارهێنەری نوێ، و زیاتر ده‌توانیت دروست بکه‌ی.

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

دەستگەیشتن بۆ بەشه‌کانی فرۆشگایی و ووکۆمێرس لە وۆردپرێسدا

لە بەشی پێوەکراوی PublishPress capability، ئایتمێک هەیە کە پەیوەندی بە بەشەکانی فرۆشگای وۆردپرێسەوە هەیە، وەک بەرهەمەکان، داواکاریەکان، کۆبۆنەکان. بەکارهێنەران دەستگەیشتنیان پێدەدرێت بۆ هەر یەکێک لەو به‌شانه. پێش ئەنجامدانی هەر شتێک، دڵنیابە لەوەی کە هاوپۆلە پەیوەندارەکان لە لاته‌نیشتی چەپدا دەستنیشان کراون.

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

دوای ئەم هەڵبژاردنە، بەکارهێنەر دەتوانێت ده‌ستکاری بکات، بڵاوبکاتەوە، بسڕێتەوە و بخوێنێتەوە. سەرەڕای ئەوەش، لەڕێگەی ئەم پێوەکراوەوە، ڕێگەدان بە مۆڵەتدان بۆ بەشەکانی تری ووکۆمێرس وەک دروستکردنی بەرهەمێکی نوێ، دروستکردنی داشکاندنە تایبەتەکان، هەموارکردنی مەرجەکانی پارەدان و … دابین کراوە.

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

تایبەتمەندیەکانی تری لاته‌نیشتی چه‌پی پێوەکراوی PublishPress capability

  • دروستکردنی ڕۆڵی نوێ
  • دروستکردنی کۆپیەکانی رۆڵە پێناسەکراوەکانی پێشوو
  • گۆڕینی ناوی ڕۆڵەکان
  • زیادکردنی ده‌ستگه‌یشتن
  • دەستگەیشتن بە هاوپۆلەکان
  • دەستگەیشتن به وردەکاری هاوپۆلەکان

مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران له وۆردپرێس بە PublishPress capability

دیاریکردنی ڕۆڵی بەکارهێنەر لە وۆردپرێس

هەبوونی پێوەکراوی PublishPress capability  لە سایتی وۆردپرێسدا خێرایی مۆڵەتەکانی چوونەژوورەوەی بەکارهێنەران و دیاریکردنی ڕۆڵی بەکارهێنەران لە وۆردپرێس بۆ وێب ماستێرەکان ئاسان کردۆته‌وه. هەروەها بەهۆی ئەگەری دروستکردنی دەستگەیشتن بە گرنگترین بەشەکانی سایتەکە، چاودێریکردن و کۆنترۆڵکردنی بەکارهێنەران بە وردیتر ئەنجام دەدرێت. هیوادارین ئەم پێوەکراوە بتوانێت یارمەتیت بدات بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت. ئەگەر کێشەی دامەزراندن و بەکارهێنانی ئەم پێوەکراوەت هەیە یان هەر پرسیارێکت هەیە، تکایە لێدوان بنێڕه لە بەشی لێدوانه‌کان.

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IRT تمەن