گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس
ئەوەی لەم وتارەدا دەیخوێنیتەوە:
ئەگەر کێشەت هەیە لە چۆنیەتی گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەر یان هەمان پانێڵی داشبۆڕدی وۆردپرێس، خوێندنەوەی ئەم بابەتە بە دڵنیاییەوە دەتوانێت یارمەتیت بدات. لەم ڕێنیشاندەرەدا، چەند ڕێگەیەکی سادەت نیشان دەدەین بۆ گۆڕینی داشبۆردی وۆردپرێسەکەت. وۆردپرێس پڕە لە تایبەتمەندیەکان و توانای گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس یەکێکی ترە لە تایبەتمەندیە بەهێزەکان کە دەتوانی لە وۆردپرێس چێژی لێوەربگریت.
هەرچۆنێک بێت، گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس کارێکی قورس نییە، بەڵام بە دڵنیاییەوە پێویستت بە ڕێگایەکی گونجاو هەیە بۆ ئەنجامدانی. کەواتە، با فێر بین چۆن ڕەنگی پەڕەی بەڕێوەبەری وۆردپرێس بگۆڕین و هەموو پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس بەپێی پێویستی و دڵخوازی خۆت دەستکاری بکەی.
گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس
پێش هەموو شتێک، پێویستە بچیتە ناو داشبۆردی بەڕێوەبردنەکەت، هەروەها پێی دەوترێت پەڕەی بەڕێوەبەری وۆردپرێس. ئێستا بڕۆ لە لاتەنیشتی بەڕێوەبردن بۆ لاپەڕەی بەکارهێنەران. لێرەدا دەتوانیت هەموو بەکارهێنەرەکانی ماڵپەڕی وۆردپرێسەکەت ببینیت.

ئێستا، پێویستە ماوسەکە لەسەر ئەو بەکارهێنەرە دابنێی که دەتەوێت ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێسەکەی بگۆڕیت، کرتە بکە لەسەر “دەستکاری”.

ئەمە تۆ دەبات بۆ لاپەڕەیەکی تر لەو شوێنەی کە چەند هەڵبژاردەیەکی پەیوەست بە بەکارهێنەری هەڵبژێردراو دەبینی کە دەتوانی ئهوانه بیگۆڕیت. هەرچۆنێک بێت، دەتوانیت بەشی شێوازی ڕەنگەکانی بەڕێوەبردن لەوێ ببینیت. لە بنهڕهتدا هەشت شێوازی ڕەنگی وۆردپرێس هەیە بۆ هەڵبژاردن. هەریەکەیان دەتوانن دیمەنێکی بێهاوتای نوێ بدەن بە داشبۆردی وۆردپرێس. بە دڵنیاییەوە، تۆ دەتوانیت هەمووی تاقی بکەیتەوە پێش ئەوەی هەڵبژاردنی کۆتایی ئەنجام بدەیت. بەسادەیی کرتە بکە لەسەر دوگمەکانی ڕادیۆیی و ببینە چۆن داشبۆردی وۆردپرێس دەگۆڕێت و هەر ڕەنگێک کە حەزت لێیەتی هەڵبژێرە.
بەکارهێنەرانی جیاواز دەتوانن بە گوێرەی تام و بەرژەوەندی خۆیان ڕەنگی جیاوازیان هەبێت. گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس زۆر سادەیە. هەرچۆنێک بێت، ئەگەر تۆ حەزت لە ڕەنگی ئێستای داشبۆڕدهکهت نیە، دەتوانیت بڕۆی بۆ زیادکردنی پێوەکراوەکان > پێوەکراوی نوێ بۆ زیادکردنی تایبەتمەندی زیاتر. وۆردپرێس چەندین پێوەکراو بۆ ئێوه پێشکەش دەکات. بە یارمەتی پێوەکراوەکان، تۆ دەتوانیت بە نزیکەیی هەر شتێک کە دەتەوێت بیکەیت.
گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس بە یارمەتی پێوەکراو
چەندین پێوەکراو هەیە کە ڕێگەت پێدەدات بۆ زیادکردنی ڕەنگی زیاتر بۆ داشبۆردی وۆردپرێسەکەت. هەر پێوەکراوێک کۆمەڵێک تایبەتمەندی جیاواز پێشکەش دەکات. لە خوارەوە باسێکی کورت بۆ هەریەک لەم پێوەکراوانە دەکەیین:
پێوەکراوی Admin Color Scheme

وەک باسکرا، له بنەڕەتدا هەشت جۆر ڕەنگی جیاواز هەیە بۆ گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس. پێوەکراوی Admin Color Schemes هەشت بژاردەی زیادە و پرۆفیشناڵ زیاد دەکات بۆ ئەوەی بتوانیت یەکێکیان هەڵبژێریت. بڕۆ بۆ داشبۆردی وۆردپرێس و کرتە بکە لەسەر پێوەکراوەکان > پێوەکراوی نوێ. ئێستا، کرتە بکە لەسەر بەشی گەڕان و بنووسه Admin Color Schemes، پاشان کرته بکه لەسەر دوگمەی (ئێستا دایبمهزرێنه) و دوای ئەوەی کە تەواو بوو کرتە بکە لەسەر دوگمەی چالاککردن بۆ پەسەندکردنی هەڵبژاردەکەت.
کاتێک پێوەکراوەکە بەسەرکەوتوویی دابەزێنرا، پێویستە بتوانیت رەنگە جۆراوجۆرەکان ببینیت لە وۆردپرێسەکەت. جارێکی تر بڕۆ بۆ پەڕەی بەکارهێنەران و لادیمەنێک (پرۆفایلێک) هەڵبژێرە بۆ گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس. ئێستا ڕەنگی زیاتر و نوێ دەبینیت لە وۆردپرێسەکەت. دەتوانیت بە ئاسانی ئەو شێوازه ڕەنگه هەڵبژێره کە زیاترین سهرنجی لای تۆ ههیه.
داگرتنی پێوەکراوی Admin Color Scheme
پێوەکراوی Grey Admin Color Schemes
پێوەکراوی Gray Admin Color Schemes چوار دیزاینی خۆڵەمێشی کەمێک جیاواز پێشکەش دەکات.

- Classic Gray – شێوازی ڕەنگ بەکارهاتووە لەلایەن وۆردپرێس پێش وەشانی 3.8
- Modern Gray – شێوازی رەنگی بنەڕەت لە وۆردپرێس 3.8، بەڵام گەشاوەتر
- Post Modern Gray – شێوازی خۆڵەمێشی مۆدێرن لەسەرەوە باسکرا، بەڵام به دوگمەی خۆڵەمێشی لەجیاتی شین
- A Touch of Blue – شێوازی خۆڵەمێشی مۆدێرن لەسەرەوە، بەڵام لەگەڵ تیشکێکی شین بۆ لیستی هەڵبژێردراوی ئێستا
داگرتنی پێوەکراوی Grey Admin Color Schemes
پێوەکراوی Admin Color Schemer
بەکارهێنانی پێوەکراوی Admin Color Schemer یەکێک لە ئاسانترین و گشتگیرترین ڕێگاکان بۆ گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس بەبێ ئەوەی پێویست بکات هیچ کۆدێک داخڵ بکەیت. پێوەکراوەکە له 30 بژاردەی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت، لەوانە توانای تایبەتکردنی پاشبنەمای جەستە، لینکەکان، پێرستەکانی پاشبنەما، کۆنترۆڵەکانی فۆرم، و …
داگرتنی پێوەکراوی Admin Color Schemer
پێوەکراوی WP Admin Classic Colors
پێوەکراوی WP Admin Classic Colors بژاردەیەکی ڕەنگی نوێ زیاد دەکات بۆ وۆردپرێس بۆ گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس.
داگرتنی پێوەکراوی WP Admin Classic Colors
پێوەکراوی WP Admin Classic
پێوەکراوی WP Admin Classic ئامرازی بەڕێوەبەر ناچالاک دەکات و لە جیاتی ئەوە شێوازی کۆن چالاک دەکات.
داگرتنی پێوەکراوی WP Admin Classic
پێوەکراوی Color Schemes Roulette
پێوەکراوی Color Schemes Roulette پێوەکراوێکی زۆر تایبهته کە بە ڕێکەوت هەموو جارێک کە بابەتێک بڵاو دەکەیتەوە ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس دەگۆڕێت. بۆ یارمەتیدانی هاندانی بەکارهێنەران بۆ بڵاوکردنەوەی زیاتر دروست کراوە و هەروەها بە دەستی لەگەڵ پێوەکراوی Admin Color Schemes کار دەکات.
داگرتنی پێوەکراوی Color Schemes Roulette
پێوەکراوی Default Admin Color Scheme
پێوەکراوی Default Admin Color Scheme ڕێگەت پێدەدات بۆ هەڵبژاردنی شێوازی رەنگی بنەڕەت بۆ بەکارهێنەرانی نوێ و بەردەست. ئەمە بژاردەیەکی نوێ زیاد دەکات بۆ بەشی ڕێکخستنەکان، بەشی لاوەکی “گشتی”، کە دەتوانیت شێوازی رەنگی بنەڕەت هەڵبژێریت بۆ هەموو بەکارهێنەرەکان. هەروەها، ئەگەر ناتەوێت بەکارهێنەرەکان بیگۆڕن، دەتوانیت هەڵبژاردهی ڕەنگەکان لە لاپەڕەی بەکارهێنەرەکان، لە ژێر بەشی “لادیمهن” لە کاربخەیت.
داگرتنی پێوەکراوی Default Admin Color Scheme
پێوەکراوی W2O Football Fans Admin Color Schemes

پێوەکراوی W2O Football Fans Admin Color Schemes پێوەکراوێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە. پێوەکراوەکە رەنگی بەڕێوبەری پێشکەش دەکات بۆ هەوادارانی تۆپێن، بۆیە دەتوانیت ڕەنگی هەڵبژاردەی تیمی تۆپێنی دڵخوازت (ئەگەر لە لیستەکەدا بێت) ڕێکی بخەیت هەروەها لۆگۆی تیمەکە لە لاتەنیشتی داشبۆردەکەت زیاد دەبێت.
داگرتنی پێوەکراوی W2O Football Fans Admin Color Schemes
گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس لەڕێگەی کۆدەوە
ئەگەر متمانە بە پێوەکراو ناکەی بۆ گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس، دەتوانیت ئەم کۆدە بۆ فایلی functions.php ڕووکارهکهت زیادبکەیت بۆ تۆمارکردنی زیادکردنی ڕەنگی نوێ.
function additional_admin_color_schemes() { //Get the theme directory $theme_dir = get_template_directory_uri(); //Ocean wp_admin_css_color( 'ocean', __( 'Ocean' ), $theme_dir . '/admin-colors/ocean/colors.min.css', array( '#aa9d88', '#9ebaa0', '#738e96', '#f2fcff' ) ); } add_action('admin_init', 'additional_admin_color_schemes');
گۆڕینی ڕەنگ لە ڕێگەی سایتەکەوە
بۆ ئەنجامدانی ئەمە، بڕۆ بۆ وێبسایتی ڕەنگەکانی WordPress Admin Colors و کرتە بکە لەسەر دوگمەی Start Creating. پاشان، ناوێک لە سنووقی Color Scheme Name داخڵ بکە.

ئەم ناوە لە پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێسەکەت وەک بژاردەیەکی ڕەنگی نوێ پیشان دەدرێت. دوای ئەوە، دەتوانیت بە تەواوی هێڵکاری ڕەنگەکانت بە کرته کردن لەسەر هەڵبژاردنەکانی ڕەنگەکان لە بەشی Choose your colors. بۆ گۆڕینی یەکێک لە ڕەنگەکانی بەردەست، کرتە بکە لەسەر ڕەنگەکە و ڕەنگی نوێت هەڵبژێرە لە پەنجەرە کراوەکە. دەتوانیت کرتە بکەی لەسەر هەر شوێنێکی هەڵبژێرەری ڕەنگ یان کۆدی شەش ژمارەیی بۆ ڕەنگێکی دیاریکراو بنووسە.
دوای تەواوبوونی کڕیارخوازکردنی شێوازی ڕەنگەکەت، کرتە بکە لەسەر دوگمەی Generate Color Scheme لە خوارەوەی شاشەکە. ئەمەی خوارەوە کۆدی پلانی ڕەنگە کە پێویستە بۆ وۆردپرێسهکه زیادی بکەیت. لە لاپەڕەی دواتردا، دوو فایلی کۆدی جیاواز دەبینیت. پێویستە فایلی CSS دابەزێنیت. دەتوانیت کۆدەکان بۆ فایلی functions.php خۆت زیادبکەیت، یان به زیادکردنی کۆدەکان بە بەکارهێنانی پێوەکراو.

بۆ ئەم فێرکاریە، کۆدی درێژکراوەی نیشانە بەکاردێت. ئەمە ئاسانترین ڕێگایە بۆ زیادکردنی پارچە کۆدەکان بۆ سایتی وۆردپرێس. پێویستە سەرەتا پێوەکراوی Code Snippets دابمەزرێنیت. کاتێک چالاک کرا، ئایتمێکی نوێت بە ناونیشانی Snippets له لاتهنیشتی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس زیاد دهکرێت. کرتە بکە لەسەر Add New. پاشان، ناوێک بە کۆدەکەت بدە. ئهوه دهتوانێ ههر شتێک بێ كه یارمەتیت بدات كۆدهكهت بیر بێتهوه. دوای ئەوە، دەتوانیت ئەو کۆدانە بچەسپێنیت کە لەسەرەوە کۆپیت کردووە بۆ ناو بهشی Code. دواتر، کرتە بکە لەسەر دوگمەی Save Changes and Activate خوارەوەی شاشەکە. ئەمە کۆدەکە پاشەکەوت دەکات و پانێڵی ڕەنگی نوێ لە پەڕەی بەڕێوەبەر چالاک دەکات.
داگرتنی پێوەکراوی Code Snippets
چۆنیەی کۆنترۆڵکردنی بنەڕەتی رەنگی پانڵێی بەڕێوەبەر بۆ بەکارهێنەرانی نوێ
کاتێک بەکارهێنەرێکی نوێ ئەژمێرێک دروست دەکات، ئەوان دەتوانن شێوازی ڕەنگەکانیان بگۆڕن. بەڵام، لەوانەیە بتەوێت کۆنترۆلی پانێڵی رەنگی نموونەیی بەڕێوەبەر بکەیت یان ڕێگە لە بەکارهێنەران بگری لە گۆڕینی رەنگی گشتی. ئاسانترین ڕێگا بۆ ئەم کارە بەکارهێنانی پێوەکراوی بهلاشی Force Admin Color Scheme یه.
پێویستە سەرەتا پێوەکراوەکە دابمەزرێنیت و چالاکی بکەیت. کاتێک چالاک کرا، بڕۆ بۆ پرۆفایلی (لادیمەنی) بەکارهێنەران و پاشان ڕەنگی بنەڕەتی خۆت دیاریبکە و کرته بکه لەسەر Force this admin color scheme on all users. پاشان کرتە بکە لەسەر دوگمەی Update Profile لە خوارەوەی پهڕهکه. ئێستا شێوازی رەنگی بنەڕەتی Admin بۆ هەموو بەکارهێنەرە نوێ و بەردەستەکان وەک یەک دەبێت لەسەر سایتەکەت. هەروەها پێوەکراوەکە ههڵبژاردنی رەنگی بنەڕەتی بۆ هەموو بەکارهێنەرەکان ناچالاک دەکات و تەنها ئەو بەکارهێنەرانە دەتوانن ڕەنگەکە بگۆڕن که بەڕێوبەر بن.
گۆڕینی ڕەنگی پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێس و ئاسانکردنی کارکردن
ئەو کەسانەی کە کێشەیان لەگەڵ ڕەنگی تۆخدا هەیە بە یارمەتی ئەم فێرکارییە دەتوانن ڕەنگی خوازراویان بە پانێڵەکەیان بدەن و لە ماوە جیاوازەکاندا دەتوانن ئەم ڕەنگانە بگۆڕن بۆ ئەوەی لە کارکردن ماندوو نەبن، هیوادارین ئەم وتارە یارمەتی دابیت کە فێربیت چۆن ڕەنگی پەڕەی بەڕێوەبەری وۆردپرێس بگۆڕیت.
من بە تایبەتی یەکێکم لەو کەسانەی کە زۆر جار حەزیان لێیە کە لە شوێنی کارەکەمدا تووشی ڕهنگی جیاواز بم وەک ئەوەی کە ئەم جیاوازیە میزاجی من باشتر بکات. تۆ چی بیردەکەیتەوە دەربارەی ئەم فێرکاریە، ئەگەر دەتەوێت بەردەوام بیت بە ڕەنگێکی جێگیر تا کۆتایی، یان دەتەوێت چەند ڕەنگێکی جۆراوجۆریش ئەزموون بکەیت. لێدوانەکانتمان بۆ بنوسن لە بەشی لێدوانهکان.