تۆ ئەم بەرهەمانەت هەڵبژاردووە

سه‌به‌ته‌ی کڕین

چۆنیەتی دروستکردنی چوونەژوورەوەی کاتی بۆ وۆردپرێس
ناسنامەی بابه‌ت: 2544
بینەر: 340

چۆنیەتی دروستکردنی چوونەژوورەوەی کاتی بۆ وۆردپرێس

ئایا تا ئێستا پێویستت بە دروستکردنی ئەژمێری کاتی هەبوە لە سایتی وۆردپرێس کە دوای ماوەیەکی دیاریکراو بەسەردەچێت؟ هەندێک جار لەوانەیە بتەوێت ئەژمێرە کاتیەکان دروست بکەیت بۆ دەستگەیشتنی چوونە ژورەوەی کاتی بۆ ئەژمێری سایتەکەت. لەم وتارەدا، دەمانەوێت نیشانت بدەین کە چۆن دەتوانیت چوونەژوورەوەی کاتی دروست بکەیت بۆ سایتی وۆردپرێسەکەت بەبێ پێویستی بە نهێنوشە.

چ کاتێک پێویستت بە ئەژمێری کاتی هەیە بۆ سایتی وۆردپرێسەکەت

زۆرێک لە بەکارهێنەرە تازەکارەکان، بۆ ئەنجامدانی کاری دەستکاریکردن و گەشەپێدانی سایتەکەیان پەرەپێدەر دادەمەزرێن. لەوانەیە ئەم پەرەپێدەرانە پێویستیان بە چوونەژوورەوەی سایتەکە هەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەم گۆڕانکاریانە.

ئەگەر ئەم کەسەت قبوڵ کرد، دەتوانیت بۆ ئەوان ئەژمێرێک دروست بکەیت لەگەڵ دەستگەیشتنی بەڕێوەبەر و دوای تەواوبوونی کارەکەیان ئەژمێرەکە بسڕیتەوە.

بە شێوەیەکی تر، دەتوانیت بەکارهێنەرێک یان نووسەرێکی نوێ زیاد بکەیت بۆ سایتی وۆردپرێسەکەت و پاشان ئەژمێرەکە بلۆک بکەیت بەبێ سڕینەوەی.

بەڵام هەندێک جار لەوانەیە لەبیرت چووبێت کە تۆ هەندێک دەستگەیشتنت به بەکارهێنەرکه‌ت داوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە سایتەکەت. ئەمە سایتەکەت دەخاتە مەترسی و هەڕەشەکانی ئاسایشەوە.

بە بەکارهێنانی چوونەژوورەوەی کاتی، دەتوانیت ئەژمێرەکانی بەکارهێنەر دروست بکەیت کە بێ وشه‌ی نهێنیی و پاش ماوەیەکی دیاریکراو ناچالاک بکرێن.

زیادکردنی ئەژمێرە کاتیەکان لە وۆردپرێس

سەرەتا، پێویستە پێوەکراوی Temporary Login Without Password دامەزرێنیت و چالاکی بکەیت. بۆ بەدەستهێنانی ئەم پێوەکراوە، دەتوانیت لینکەکە لە خوارەوەی ئەم بابه‌ته‌ دانراوه بەکاربهێنیت.

دوای دامەزراندن و چالاککردنی پێوەکراوەکە، بڕۆ بۆ بەشی بەکارهێنەران > Temporary Logins و کرتە بکە لەسەر دوگمەی Create New بۆ دروستکردنی ئەژمێری کاتی کە دەتەوێت.

 

چۆنیەتی دروستکردنی چوونەژوورەوەی کاتی بۆ وۆردپرێس

بەو کاره فۆرمێکت پیشانت دەدات کە پێویستە زانیاری داخڵ بکەیت بۆ ئەژمێرێکی کاتی.

سەرەتا، تۆ پێویستت بە داخڵکردنی ئیمەیڵە و پاشان ناوی یەکەم و ناوی کۆتایی.

چۆنیەتی دروستکردنی چوونەژوورەوەی کاتی بۆ وۆردپرێس

دوای ئەوە، پێویستە ڕۆڵی بەکارهێنەر هەڵبژێریت. لە هەڵبژاردنی ڕۆڵی بەکارهێنەر، پێویستە وریا بیت کە دواتر نەبیتە کێشە.

دواتر بۆ به‌کارهێنه‌ر هه‌ڵده‌بژێریت که له کام شوێندا چوونه‌ژووره‌وه‌ی کاتی هه‌بێت.

دوای ئه‌وه‌، تۆ پێویستە کاتێک دیاری بکەیت کە چەنده دەوێت بۆ ئەوەی ئەژمێرەکەیدا بێت. ئەمە ئه‌و شوێنه‌یه که دوای تێپەڕینی چەندە کات ئەژمێر بەسەر دەچێت.

لە کۆتایدا، ده‌توانی زمان بۆ داشبۆڕدی به‌کارهێنه‌ره‌که هه‌ڵده‌بژێری.

لە کۆتاییدا، لەبیرت نەچێت کرته لەسەر دوگمەی Submit بکەی بۆ پاشه‌که‌وتکردنی ڕێکخستنەکان.

ئەگەر دەتەوێت مۆڵەت بۆ چوونە ژورەوەی بەکارهێنەران کۆنتڕۆڵ بکەی ئەم بابەتە بخوێنەوە.

ئەگەر ئەژمێری کاتی سەرکەوتوو دروست کرابێت، به‌رامبه‌رت نامه‌یێک دەبیتەوە کە دروست کردنی ئەژمێرەکە سەرکەوتوو بووه نیشان ده‌دات. لە خوارەوەی ئەوە، هەروەها لینکێکی چوونەژوورەوەی کاتیت نیشان ده‌دات. بە ئاسانی لینکەکە کۆپی بکە و به‌ڕێی بکە بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت دەستگەیشتنی کاتی بۆ سایتەکەت هه‌بێت.

چۆنیەتی دروستکردنی چوونەژوورەوەی کاتی بۆ وۆردپرێس

ئەو ئەژمێره کاتیەی کە دروستت کردووە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەسەردەچێت دوای ماوەی دیاریکراوی کات.

بەڕێوەبردنی چوونەژوورەوەی کاتی

پێوەکراوه‌کە کار ئاسان دەکاته‌وه بۆ بەڕێوەبردنی چوونەژوورەوە کاتیەکان. تەنها پێویسته بچێت بۆ بەشی بەکارهێنەران > Temporary Logins. لە خشتەبەندەکەدا، لیستی چوونەژوورەوە کاتیەکان دەبینیت کە دروستت کردووە.

چۆنیەتی دروستکردنی چوونەژوورەوەی کاتی بۆ وۆردپرێس

بۆ هەر ئەژمێرێک، دەتوانی ناو و ئیمەیل ببینی. هەروەها دەتوانیت دوایین جار ببینیت کە بەکارهێنەرەکە چووەتە ژوورەوە.

لە ژێر ستوونی Actions، دەتوانیت ئەژمێرەکە پێش کاتی دیاریکراو بەسەر ببەیت، ئەژمێرەکە بسڕیتەوە، یان ناونیشانی چوونەژوورەوەی کاتی کۆپی بکەیت.

هەر کە ئەژمێری کاتی سڕدرایەوە، هەموو ناوەڕۆکێک کە لەلایەن بەکارهێنەرەکه‌وە دروستکراوە، وەک بابەتەکان و پەڕەکان، ئەژمێری بەڕێوەبردنی سایتەکە وەک نووسەر نیشان دەدات.

داگرتنی پێوەکراوی Temporary Login Without Password

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IRT تمەن