تۆ ئەم بەرهەمانەت هەڵبژاردووە

سه‌به‌ته‌ی کڕین

تێبینیەکان و ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو
ناسنامەی بابه‌ت: 2471
بینەر: 496

ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو

دزیکردن یان خۆناساندنی کاری کەسێکی تر وەک خۆت بەبێ مۆڵەتی خاوەن کارەکە جێی قبوڵ نییە. دەکرێت تۆ بە دوای ناوەڕۆکە کۆپیکراوەکانی وێبسایتەکەت بگەڕێیت لەلایەن گووگڵ و لە کۆتایدا  لە ئەنجامی گووگڵ بیانسڕیتەوە. کەواتە تۆ پێویستە ئاشنا بیت بە خاڵەکان دەربارەی کۆپی کردنی ناوەڕۆک و ئامرازەکانی دۆزینەوەی.

ناوەڕۆکی کۆپیکراو هەمان ناوەڕۆکە کە لەسەر چەندین ناونیشان دابنرێت. بینینی هەمان ناوەڕۆک لە چەند سایتێک بێزارکەرە بۆ بەکارهێنەران کە بەدوای زانیاری تایبەتدا بگەڕێن. بۆیە بزوێنەری گەڕان هەستیارن بۆ ئەم کێشەیە. ناوەڕۆکی دووبارەیی بڕوای ماڵپه‌ڕه‌که (سایتەکە) لەناودەبات لە گووگڵ تەنانەت ئەگەر کاریگەری نەرێنی لەسەر سێئۆ نەبێت.

چۆن ناوەڕۆکە کۆپیکراوەکان بناسینەوە؟

مەبەست لە بزوێنەری گەڕان ئەوەیە کە باشترین ئەنجامی گونجاو بۆ بەکارهێنەر دابین بکات لە بەرامبەر گەڕان بۆ دەستەواژەیەکی دیاریکراو. گووگڵ و بزوێنەری گەڕانی تر لەوانەیە بە تەواوی ناوەڕۆکی هاوشێوە لە ئەنجامی گەڕان بسڕنەوە. لە خوارەوە هەندێک لە چارەسەرەکان و ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو بناسێنین:

بەکارهێنانی گووگڵ بۆ پشکنینی ناوەڕۆکی کۆپیکراو

ڕێگایەکی خێرا بۆ زانینی ئەگەر لاپەڕەیەک کۆپی کراوە ئەوەیە کە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دە وشەی ڕستەیەک کۆپی بکەیت و بە نیشانەی “” لە گۆگڵدا بگەڕێیت. لە ڕاستیدا، ئەم شێوازە لەلایەن گووگڵەوە پێشنیار کراوە. پێشنیار دەکرێت کە ڕستە دیاریکراوەکان بن بە چەمکە سەرەکیەکان کە لە دەقەکەتدا تاقی دەکرێنەوە.

ئەگەر ئەم کارە بکەیت بۆ لاپەڕەیەک لە وێبسایتەکەت، پێویستە پێشبینی ئەوە بکەیت کە تەنها وێبسایتەکەت لە لاپەڕەی ئەنجامەکانی گەڕاندا دەربکەوێت. ئەگەر وێبسایتێکی تر نیشان بدرێت جگە لە وێبسایتەکەت، مانای وایە کە گووگڵ ئەو وێبسایتە بە یەکەم ئەنجام دەزانێت کە سەرچاوەی سەرەکی ناوەڕۆکە. کەواتە ئەگەر تۆ یەکەم ئەنجام نیت، لەوانەیە کێشەی کۆپی ناوەڕۆکت هەبێت.

ئەمە بە چەند ڕستەیەکی کورتتر لە ناوەڕۆک لەسەر وێبسایتەکەت تاقی بکەوە.

تێبینیەکان و ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو
گەڕان له گووگڵ بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو


ئامێرە به‌لاشه‌کان بۆ پشکنینی  

کاتێک ناوەڕۆکێکی نوێ دەنووسیت بۆ وێبسایتەکەت، لەوانەیە بە ڕێکەوت هاوشێوەی ناوەڕۆکێک بێت کە پێشتر بڵاو کرابێته‌وه. باشترین کار بۆ پشکنینی هەموو بابەتەکانت، ئامرازەکانی گونجاوه  بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بینینی گۆگڵ لە ناوەڕۆکەکەت وەک ناوەڕۆکێکی بێوێنە ببینێت. زۆرێک لە ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆک بە خۆڕایی بەردەستن.

سایتی Copyscape

Copyscape دەتوانێت بە خێرایی بەراوردی ناوەڕۆکەکەت بکات بە ناوەڕۆک لە ئینتەرنێت لە چه‌ند چرکەدا. ئەم ئامرازە بەراوردکاریە نیشانی ئەو ناوەرۆکە دەدات کە وا دەردەکەوێت کۆپی کراوبێت و نیشانت دەدات کە چەند لە سەدی ناوەڕۆکەکەت هاوشێوەی ناوەڕۆکە بڵاوکراوەکانە.

تێبینیەکان و ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو
ماڵپەڕی (سایتی) Copyscape بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپی

 

ئامرازی Duplichecker

Duplichecker ئامرازێکی خێرایە بۆ پشکنینی ڕەسەنایەتی ئەو ناوەرۆکەی کە مەبەستت هەیە بۆ دانانی لەسەر وێبسایتەکەت. ئەو بەکارهێنەرانەی کە بۆ وێبسایتەکە تۆمار دەکرێن دەتوانن تا 50 جار لە رۆژدا بەکاری بهێنن.

تێبینیەکان و ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو
ماڵپەڕی (سایتی) duplichecker بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپی

 

سایتی Siteliner

Siteliner هەموو لاپەڕەکانی وێبسایتەکەت دەگەڕێت هەر مانگێک جارێک بەدوای ناوەڕۆکی کۆپیکراودا دەگەڕێت. سەرەڕای ئەوەش، لینکە شکاوەکان دەدۆزێتەوە و لاپەڕەکان دەستنیشان دەکات کە لە بزوێنەری گەڕاندا بەنرخترن.

تێبینیەکان و ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو
ماڵپەڕی (سایتی) Siteliner بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپی

 

سایتی Smallseotools

Smallseotools ژمارەیەکی زۆر لە ئامرازەکانی سێئۆ لەخۆ دەگرێت، لەوانە ئامرازەکانی پێداچوونەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو کە پارچە ناوەڕۆکە هاوشێوەکان دەستنیشان دەکات.

تێبینیەکان و ئامرازەکان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپیکراو
ماڵپەڕی (سایتی) Smallseotools بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپی

 

ئەمانه‌ی خوارەوەش ئامرازی دیکه‌ی دۆزینەوەی ناوەڕۆکی کۆپین.

ئایا ناوەڕۆکی وێبسایتەکەت دزراوه؟

ناوەڕۆک لەسەر وێبسایتەکەت دەبێت بەتەواوی ڕەسەن و بێوێنە بێت و ئەو ئامرازانەی کە ئێمە ناساندومانە یارمەتیت دەدات کە دڵنیابیت لەوەی نووسینەکەت لەگەڵ وێبسایتەکانی تر نییه. بەڵام چی دەکەیت ئەگەر ناوەڕۆکەکەت لەلایەن وێبسایتەکانی ترەوە دزرابێت؟

وێبسایتێک هەن کە بە ئەنقەست ناوەرۆک لە بڵۆگەکانی کەسانی تر هه‌ڵده‌گرێت بۆ بەکارهێنان لە وێب سایتەکانیان. ئەم پڕۆسەیە زۆربەی کات بە بەکارهێنانی نه‌رمامێره‌کانی ئۆتۆماتیکی، ڕۆبۆتەکانی نووسەر و پێوه‌کراوه‌کانی وۆردپرێس ئەنجام ده‌درێت.

ڕێگاکانی دۆزینەوەی دزی ناوەرۆک

ئەگەر تۆ پێوەکراوی Askimet بەکاردێنیت (پێوەکراوی ڕێگری له سەرنجەکانی سپام)، لەوانەیە Trackbacks (جۆرێک لە لینکی دواوه) لە وۆردپرێس ببینیت. ئەگەر لینکی ناوەکیان هەیە بۆ بابتەکانی تر و ناوەڕۆک لە ناوەڕۆکەکەتدا، دەتوانیت دزەکانی ناوەڕۆک بدۆزیتەوە.

بەکارهێنانی ئامرازی search console بۆ پشکنینی لینکەکانی وێب سایتەکەت. کاتێک لینکێکی زۆرت دەست دەکەوێت لە وێبسایتێکی دیاریکراو، لەوانەیە ژمارەیەک لە ناوەڕۆکەکەت لەو وێب سایتە بدۆزیتەوە. تاکە ڕێگە بۆ دڵنیابوون ئەوەیە کە سەردانی ماڵپەڕەکەیان بکەن و سەردانی ئەو پەڕانە بکەن کە بەستراونەتەوە بە سایتەکەتەوە. تەنانەت لەوانەیە هەموو ناوەڕۆکەکەت لەوێ بدۆزیتەوە!

چۆن مامەڵە لەگەڵ دزەکانی ناوەڕۆکدا بکەین؟

دزی ئەدەبی کارێکی نائەخلاقییە. کاتێک تێبینیت کرد کە ناوەڕۆکەکەت کۆپی کراوە، چەند ڕێگەیەک هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانە.

  • پەیوەندی بکە بە خاوەنی ئەو وێبسایتەی کە ناوەڕۆکی تۆی بڵاوکردۆتەوە و با بزانن کە بزانن ناوەرۆکی تۆیان بەکارهێناوە. پێدەچێت خاوەنی سایتەکە ئاگای لە ڕوودانی کۆپی ناوەڕۆکەکە نەبێت، بۆیە پێویست ناکات زۆر بە جدی بیگریت.
  • ئەگەر تۆ مامەڵە لەگەڵ وێبسایتێکی پڕبینه‌ر و کوالێتی بەرز دەکەیت، دەتوانیت پێشنیاری ئەوە بکەیت کە ناوەڕۆکەکەت لەسەر وێبسایتەکەیان بهێڵیتەوە بەڵام لاپەڕەکەت وەک سەرچاوەیەکه‌ی بناسێنیت و لینکی بۆ سایته‌که‌ت بکه‌ن. ڕێگایەکی تر ئەوەیە کە پێشنیاری ئەوە بکەیت کە وتارێکی هەموارکراویان بۆ بنوسیتەوە و لە بەرامبەردا لینک بە وێب سایتەکەتەوە بکەیت تا به‌کارهێنه‌ره‌کان سه‌رچاوه‌که‌ی به تۆ بناسن.
  • ئەگەر ئه‌و که‌سه وێبسایتێکی بچووک و کوالێتی نزمی هه‌یە، ئاگاداری بکەوە کە پێویستە دەستبەجێ ناوەرۆکە دزراوەکان بسڕێتەوە.

تێبینی: ئەگەر هیچ ڕێگایەکی ڕوون نییە بۆ پەیوەندی کردن بە خاوەن وێب سایتەکەوە، گەڕانێکی Whois ئەنجام بدە. بەم کارە، تۆ لەوانەیە خاوەنی وێبسایتەکە و تایبەتمەندیەکانی بدۆزیتەوە. ئەگەر هێشتا شکستت هێناوه، بە یارمەتی who.is، ده‌توانی کۆمپانیای هۆست بدۆزیەوە و پەیوەندیان پێوە بکەی و پێیان بڵێ کە کڕیارەکان یاسای کۆپی ڕایتیان پێشێل کردووە. ئەم کۆمپانیایانە بەجدی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە پێشێلکاریانە دەکەن و بە خێرایی کێشەکە چارەسەر دەکەن.

لە کۆتاییدا، چۆن دزێکی ناوەڕۆک یان scraper بە گووگڵ بناسێنێت؟ دەتوانیت لە ڕێگەی فۆرمی DMCA بە لاتینی لە دزەکەی ناوەڕۆکەکەت سکاڵای له‌سه‌ر تۆمار بکەیت و داوا بکەیت کە ناوەڕۆکەکەت بسڕێتەوە.

Report alleged copyright infringement: Web Search

تا ئێستا ڕووبەڕووی ناوەڕۆک و دەقێکی کۆپیکراو بویته‌وه؟ تۆ چۆن کاردانەوەت بەرامبەر بە دزه‌که کرد؟ ئەزموونەکان و پرسیارەکانت دەربارەی دۆزینەوەی مافی کۆپیکردن و کۆپی کردنی ناوەڕۆک له به‌شی لێدوانه‌کان لەگەڵ ئێمەی  هاوبەش بکه.

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IRT تمەن