تۆ ئەم بەرهەمانەت هەڵبژاردووە

سه‌به‌ته‌ی کڕین

ناسناندنی 4 سایت بۆ وێکتۆری سێ ڕەهەندی بۆ دیزاین
ناسنامەی بابه‌ت: 2760
بینەر: 887

ناسناندنی 4 سایت بۆ وێکتۆری سێ ڕەهەندی بۆ سایت

لە ئێستادا یەکێک لەگرنگترین بەرەنگارییەکان بۆ دیزاینەرانی وێب یان گەشەپێدەرانی وێب هەڵبژاردنی وێنە و وێکتۆری سێ ڕەهەندی سەرنجڕاکێشی ئامادەکراوە، چونکە بوونی شێوازێکی سەرنجڕاکێش و جوان ڕووکەشێکی گەورە دروست دەکات و لە ئەنجامدا کارلێککردنی بەکارهێنەران لەگەڵ سایتەکە زیاتر دەبێت و دواجار وێب سایتەکە پلەی باشتر لە گووگڵ بەدەست دەهێنێت. بەڵام ئەو پرسیارەی کە هەمیشە بۆ مێشکی زۆربەی وێبماستەرەکان و دیزاینەرانی ڕووکاری وۆردپرێس و بەرنامەنووسه‌کان و … پێش دێت، بریتییە لە “کام سەرچاوەی داگرتنی به‌لاش بۆ وێکتۆری 3D بەکار بێنم؟” لەبەر ئەوە، ئێمە بەنیازین 4 سەرچاوەی بەلاشی دابەزاندنی وێکتۆرەکانی سێ ڕەهەندیتان پێ بناسێنین.

ماڵپەڕی Shapefest.com

لەوانەیە بتوانین بڵێیین کە ماڵپەڕی shapefest.com گەنجینەیەکی شاراوەیە بۆ دیزاینەرەکانی UI/UX، دیزاینەرانی گرافیک، دیزاینەرانی وێب سایت و ڕووکارەکانی وۆردپرێس و … دەبێت. پێشنیاری ئەوە دەکەین کە ئەگەر حەزتان لە جیهانی گرافیک و دیزاینە، هەر ئێستا سەردانی ئەم وێبسایتە سەرنجڕاکێشە بکەن، ئەم ماڵپەڕه زیاتر لە 160,000 وێنەی سێ ڕەهەندی هەیە بە فۆرماتی PNG، کە دەکرێت جگە لە وێبسایتەکان لە دیزاینی بابەت و ستۆڕی لاپەڕەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەکاربهێنرێت.

به دڵخۆشیەوە، زیاتر لە 90% ی وێکتۆرەکانی سێ ڕەهەندی لەسەر ئەم وێب سایتە بە تەواوی بەلاشن و ڕەنگە ئەم وێبسایتە زیاتر لە وێبسایتەکانی تر بەناوبانگتر بێت. چۆنیەتی کارکردن لەگەڵ ئەم سایتە زۆر سادەیە، تەنها بچۆ بۆ پێرستی Free 3D shapes packs و هەر جۆر وێنە، وێکتۆرەکانی سێ ڕەهەندی لەگەڵ هاوپۆلی پێویستتان هەڵبژێرە و دایبەزێنە.

ناسناندنی 4 سایت بۆ وێکتۆری سێ ڕەهەندی بۆ دیزاین

وێکتۆری سێ ڕەهەندی لە Craftwork.design

وێبسایتێکی تر بۆ دیزاینکردنی پێوەندیدەری بەکارهێنەری کە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ وێب سایتەکەت، وێبسایتی Craftwork.designه، ئەم وێبسایتە سەرنجڕاکێش و کارپێکراوە لەلایەن کۆمپانیا زۆر گەورەکانی جیهانەوە متمانەی پێکراوە وەک گووگڵ، پینترێست Uber،Walmart، PayPal، IDEO‌ و … . لەوانەیە لە یەکەم چاردا بۆ کارکردن لەگەڵ ئەم وێب سایتە زۆر سەخت و ئاڵۆز دەربکەوێت، بەڵام دوای کەمێک لە گەڕان بە ئاسانی دەتوانیت دیزاینە دڵخوازەکانت لە کەمترین کاتی گونجاودا بکڕیت یان دابەزێنیت.

لەلایەکی ترەوە یەکێک لەو تایبەتمەندیە گرنگانەی کە جیاوازی لەنێوان ئەم وێب سایتە دەکات، بەبەراورد لەگەڵ وێبسایتە ڕکابەرەکانی تر، شێوازی زۆری لە دیزاین و وێکتۆری سێ ڕەهەندی هه‌یه، سەرنجڕاکێشە که بزانیت زیاتر لە 70% ی وێنەی سێ ڕەهەندی و وێکتۆرەکانی کارتۆن لەسەر ماڵپەڕی Craftwork.design به دۆلار دەفرۆشرێت، زۆربەی دیزاینەرە گرافیکیەکان یان بەرنامەنووسەکانی فڕانت ئێندی وێب سایتەکان یان بەرنامەکان هەمیشە بایەخێکی زۆریان بەم سەرچاوە سەرنجڕاکێشە پیشان داوە.

لەلایەکی ترەوە ماڵپەڕی Craftwork.design ڕێگە بە بەرنامەنووسانی فڕانت ئێند و گڕافیک دەدات کە بە ئاسانی شێواز، فریم وۆڕک و دیزاینە کۆدکراوەکانی خۆیان لەسەر ئەم پلاتفۆرمە بفرۆشن و خۆشبەختانە ئەم پرۆسەیە لە کوردستان هێشتا زۆر کەمه و ئەگەر تۆ بەرنامەنووس بیت دەتوانیت بەم شێوەیە ئیش و کاری دۆلاریت هەبێت.

ناسناندنی 4 سایت بۆ وێکتۆری سێ ڕەهەندی بۆ دیزاین

ماڵپەڕی Handz.design

وێبسایتی Handz.design لە ڕاستیدا گەورەترین وێبسایتی فرۆشتنە بۆ کتێبخانەی وێنەی سێ ڕەهەندی لە جیهاندا، لەلایەن کۆمپانیای بەهێزی ThreeDee پشتگیری دەکرێت. بە دڵنیاییەوە، وەک ناونیشانی دۆمەینەکەی ئەم وێبسایتە ڕوونە، زۆربەی خەڵک وێبسایتی Handz.design بۆ داگرتنی وێنەی داهێنەرانەری جووڵه‌ی دەستی بەکاردێنن.

تایبەتمەندیەکی تر کە وایکردووە گرافیستەکان ئەم سەرچاوەیە وەک گەورەترین سەرچاوەی دابەزاندنی وێنەی سێ ڕەهەندی بناسن. ئەو تایبەتمەندیانەیە کە ئەم وێبسایتە پێشکەشی دەکات، بۆ نموونە دەتوانیت یەک یان زیاتر دیزاینی گرافیکی جۆری دەستی نایاب بە تایبەتی بکەیت بەبێ ئەوەی پێویست بکات لەسەر سەکۆی Handz.design داونلۆد ئەنجامی بده. ئەمە وای لێدەکات کە پێویست نەکات بە فۆتۆشۆپ بۆ بژارکردنی وکتۆرەکان.

بۆ نمونە، دەتوانیت بە تەواوی یەک یان چەند دیزاینی گرافیکی جۆری دەستی نایاب بەبێ ئەوەی پێویست بکات لەسەر پلاتفۆرمی Handz.design خۆی دایبگریت ته‌واو تایبەتێتی بکەیت، و پاشان بەردەوام بیت بۆ داگرتن. ئەمە وایکردوه کە پێویست بە فۆتۆشۆپ بۆ دەستکاری وکتۆرەکان نەکات.

هەروەها وێبسایتەکە زیاتر لە 24 جۆری ئەنیمەیشنی سێ ڕەهەندی ئیمۆجی هەیە لە هاوپۆل و بابەتی جیاواز کە دەتوانێت ڕەنگ و جوانکاری دیزاینەکانت بدات. یەکێک لە کێشه باوەکانی گرافیستەکان کە لە بواری دیزاینی کاربەرنامە کار دەکەن هەڵبژاردنی وێنۆچکەی سێ ڕەهەندی و سەرنجڕاکێشە، ئەگەر تۆزێک ئاشنای دونیای گڕافیک بیت، بێگومان یەکەم سەرچاوەی دابەزاندنی وێنۆچکه سایتی flaticon.com بەڵام شتێکی بەرچاو ئەوەیە کە سەرەڕای سەرچاوە بەلاشەکانی وەک Handz.design، لە چەند ساڵی داهاتوودا هیچ جێگایێک بۆ ماڵپەڕەکانی وەک flaticon.com نییه. Handz.design زیاتر لە 85 وێنۆچکەی سەرنجڕاکێش و مۆدێرنی هەیە.

ناسناندنی 4 سایت بۆ وێکتۆری سێ ڕەهەندی بۆ دیزاین

وێبسایتی HANDZ دوو وەشانی بەلاش و پڕیمیۆمی هەیە، کە هەریەکەیان کۆمەڵێک فایل و تایبەتمەندیان هەیە بە شێوەی خوارەوە:

تایبەتمەندیەکانی وەشانی بەلاش

  • زیاتر لە 320 وێنەی سێ ڕەهەندی سەرنجڕاکێش
  • 12 جووڵەی دەست
  • 9 توێکڵی ڕەنگاوڕەنگ
  • توانای 3 جۆر گۆڕینی ڕەنگی قۆڵ

تایبەتمەندیەکانی وەشانی پڕیمیۆم

  • زیاتر لە 1200 وێنەی سێ ڕەهەندی PNG
  • 22 جووڵەی دەست
  • 12 دیزاینی دەست لەگەڵ وێنەی مۆبایل لەخۆدەگرێت
  • 6 توێکڵی ڕەنگاوڕەنگ
  • 4 جووڵەی دەست لەگەڵ تابلێت
  • 3 جوڵەی دەست لەگەڵ تەلەفۆنی سامسۆنگ و سمارت واچەکانی ئەپڵ
  • ئەو فێرکاریانە لەخۆ دەگرێت کە نیشانت دەدات چۆن باشترین دیزاین دروست بکەیت لەگەڵ کتێبخانەکانی وێنە و وێنۆچکه و ئیمۆجیەکان.

ماڵپەڕی icons8.com

سایتێکی تر کە دەتوانێت یارمەتیت بدات لەگەڵ دیزاینەکانت ماڵپەڕی icons8.com ی پێ دەگوترێت، دیزاینی سێ ڕەهەندی سەرنجڕاکێش و وێنە کە لەم وێبسایتە دایدەبەزێنیت، دەتوانیت بە ئاسانی دیزاینی گرافیکی وەک فۆتۆشۆپ، AdobeXD، Figma و … بەکاربێنیت. کردنەوە و جێبەجێ کردنی هەر گۆڕانکاریەکی به دەست خۆتە.

ئەگەر تۆ بەرهەمهێنەری ناوەڕۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بیت، بە دڵنیاییەوە بەلایەنی کەمەوە جارێک تووشی کێشەی مافی چاپی (کۆپی ڕایتی) مۆسیقا بوویت، زۆر سەرنجڕاکێشە کە بزانیت ئەم وێبسایتە جگەل لە داگرتنی وێنەی سێ ڕەهەندی،ڕێگەت پێدەدات گۆرانی وەک، سۆزداری، داستانی و …  لە بوارە جۆراوجۆرەکان بەبێ هیچ نیگەرانییەک دابگری.

ناسناندنی 4 سایت بۆ وێکتۆری سێ ڕەهەندی بۆ دیزاین

هیوادارین چێژت لەم وتارە وەرگرتبێت. لەم وتارەدا هەوڵماندا بە 4 نموونە لە وێبسایتەکانی داگرتنی وێنەی سێ ڕەهەندی بە ئێوەی خۆشەویست بناسێنین، بە دڵنیاییەوە بەکارهێنانی ئەم وێنانە دەتوانێت دیزاینە گرافیکیەکانت لە جاران سەرنجڕاکێشتر و جوانتر بکات.

 

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IRT تمەن