پێوەکراوی داشکاندن بۆ تۆمارکردنی لێدوان | پێوەکراوی Review for Discount | داشکاندن لە بەرامبەر لێدوانەکان
پێوەکراوی Review for Discount یەکێکە لە بەناوبانگترین پێوەکراوەکانی ووکۆمێرس کە دەتوانیت کۆدی داشکاندن پێشکەش بە کڕیارەکانت بکەیت. لەگەڵ پێوەکراوی داشکاندن بۆ تۆمارکردنی سەرنج، دەتوانی بە بەکارهێنەرەکانت لە بەرامبەر لێدوان و سەرنجەکان لە بەشی بەرهەمی فرۆشگاکە کۆدی داشکاندنیان بۆ بنێریت. کە بە یارمەتی ئەم پێوەکراوە، دەتوانیت بە سادەیی ژمارەی لێدوان و فرۆشی بەرهەمەکانت زیاتر بکەیت لە بەرامبەر ناردنی کۆدی داشکاندن.
دوای ئەوەی ئەم پێوەکراوەت لەسەر وۆردپرێسەکەت چالاک کرد، دەتوانیت بە ئاسانی کۆدی داشکاندنی جیاواز بۆ بەکارهێنەرەکانت دروست بکەیت. لەگەڵمان بمێنەوە بۆ ئاشناکردنت لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی ئەم پێوەکراوه بەهێزەی ووکۆمێرس.
پێوەکراوی داشکاندن بۆ تۆمارکردنی لێدوان
بە دڵنیاییەوە، تۆش کڕینی سەرهێڵت ئەزموون کردووە و تێبینیت کردووە کە یەکێک لە پێوەرە سەرەکیەکان کە یارمەتیت دەدات متمانە بەو بەرهەمە بکەیت ئەوەیە کە لێدوانی بەکارهێنەرانی تر دەربارەی ئەو بەرهەمە بخوێنیتەوە. دوای ئەوەی کڕیار بەرهەمێک دەکڕێت، بە بڵاوکردنەوەی سەرنج (لێدوان) و تێبینیەکانی دەربارەی ئەو بەرهەمە، کە دەتوانێت هانی کەسانی تر بدات بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە.
هیچ ڕێگایەکی باشتر بۆ سەلماندنی کوالیتی بەرهەمەکانت بە دەربڕینی ڕای کڕیارەکان نییە. پێداچوونەوەی ئەرێنی بەرهەمێک و ناردنی لێدوانی ئەرێنی، یەکێک لەو هۆکارانەیه کە دەتوانیت بە خێرایی فرۆشەکەت زیاد بکەیت. بۆیە باشترین ڕێگا بۆ زیادکردنی فرۆشتن ئەوەیە کە هانی بەکارهێنەران بدەیت بۆ نووسینی لێدوان و تێبینی دەربارەی بەرهەمەکان. پێوەکراوی جۆراوجۆر هەن کە دەتوانن لەو بەشەدا یارمەتیت بدەن، بەڵام یەکێک لە باشترینەکان پپێوەکراوی Review for Discount به باشترین تایبهتمهندیه.
بە یارمەتی ئەم پێوەکراوە دەتوانیت، ئەو بەکارهێنەرانەی کە لێدوان و ڕای خۆیان لەبارەی بەرهەمێکی ماڵپەڕەکەت ناردووه به دیاری یان هەمان کۆدی داشکاندنی بۆ بنێری بۆ ئەوەی بتوانی خەڵکی زیاتر هان بدەی بۆ کڕین. لە ڕاستیدا، دەکرێت بوترێت کە لەگەڵ پپێوەکراوی Review for Discount، دوو شت بەدەست دێنیت: یەکەم فرۆشتنی بەرهەمی زیاتر، دووەم بەڵگەیەکی دڵنیا لە بەرهەمە پلە یەکەکانت.
تایبەتمەندی پێوەکراوی Review for Discount
1- پاداشت به هەموو لێدوانەکان
بەم پێوەکراوە، دەتوانیت هەر کام لە لێدوانه نوێکان کە لەلایەن کڕیارەکەو لەسەر بەرهەمەکانی فرۆشگاکەت دهنێردرێت، کۆدی داشکاندن لەبەرچاوبگیری و بۆی بینێریت.
2- کاتی ناردنی کۆدی داشکاندن دیاری بکە
دەتوانی دیاری بکەیت کەی کۆدی داشکاندن بنێریت بۆ کڕیارەکان. دەتوانیت دەستبەجێ و خۆکار کۆدی داشکاندنەکە بنێریت بۆ بەکارهێنەر دوای ئەوەی لێدوانەکە نێردرا، یان دەتوانیت ئەم کارە دوای ئەوەی لێکدانەوە سەڵماندرا ئەو کارە بکەیت.
3- بیرهێنانەوەی کڕیارەکان
پێوەکراوی داشکاندنەکە بە شێوەیەکی خۆکار کڕیارەکانت بیردەخاتەوە کە چەند لێدوان و تێبینی ماوە بۆ وەرگرتنی کۆدی داشکاندن.
4- کۆپۆنی ئاسایی کردن
دەتوانیت بڕی کۆدی داشکاندن دەستکاری بکەیت بەپێی ئەو بەرهەمانەی کە پێداچوونەوەیان پێکراوە یان ژمارەی سەرنجەکان کە لیست کراون
پێوەکراوی Review for Discount
5- دیاریکردنی بەرهەم و پۆلێنەکان
لەگەڵ پێوەکراوی Review for Discount، دەتوانی کۆدی داشکاندن تەنها بۆ بەرهەمە دیاریکراوەکان یان کۆمەڵێک بەرهەم دابنێیت، بۆ ئەوەی ئەگەر کڕیارەکە ڕای خۆی لەسەر ئەو بەرهەمە یان کۆمەڵێک بەرهەم دانا، کۆدی داشکاندنەکە بۆی ڕەوانە دەکرێت.
6- ڕێکخستنی هەر کۆبۆنێک
دەتوانیت هەر کۆپۆنێک لەسەر بنەمای نرخ، باڵانس، سنوردارکردن لەسەر بەرهەمەکان یان کۆی بڕی بۆ وەرگرتنی کۆدی داشکاندن دروست بکەیت.
7- سڕینەوەی کۆبۆنەکان بە ئۆتۆماتیکی یان دەستی
لە پێوەکراوی داشکاندن بۆ تۆمارکردنی لێدوان، دەتوانیت کۆدەکانی داشکاندن کە پێشتر بەکارهێنراون یان بەرواری بەکارهێنان تەواو بووه بە شێوەیەکی دەستی یان خۆکار بسڕیتەوە.
8- تایبەتمەندکردنی ناوەڕۆکی ئیمەیڵ
دەتوانی ناوەڕۆکی ئیمەیڵەکە بە ئارەزووی خۆت دەستکاری بکەیت بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانکاریەک بۆ کۆدەکانی بکەیت.
9- بیرخستنەوەی کڕیارەکان بۆ بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانیان
پێوەکراوی Review for Discount ڕێگەت پێدەدات بۆ بیرهێنانەوەی کڕیارەکان لە کۆدی داشکاندن بە ناردنی ئیمەیلی ئۆتۆماتیکی بۆ کڕیارەکان بە بڵاوکردنەوەی لێدوانەکانیان لە فرۆشگاکە.
10- پشتیوانی لە پێوەکراوەی وەرگێڕانی WPML
ئەم پێوەکراوە داشکاندنە به تۆمارکردنی لێدوان بە تەواوی پشتیوانی له سایتی WPML دەکات
تایبەتمەندی پێوەکراوی Review for Discount
- – بۆ هەر لێدوانەی پەسەندکراو، ئێیمەیڵی خۆکار بۆ بەکارهێنەران دەنێریت
- – تایبەتمەندکردنی ناوەڕۆکی ئیمەیڵ
- – ڕەچاوگرتنی کۆدی داشکاندن تەنها بۆ بەرهەمه تایبەتەکانی فرۆشگا
- – دیاریکردنی کەمترین و زۆرترین بڕی کۆی کڕینەکان کە پێویستن بۆ بەکارهێنانی کۆبۆنهکه
- – بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کۆپۆنەکانی بەسەرچوو یان بەکارهاتوو لادهبات
- – توانای بەکارهێنانی پێوەکراوی فرە زمانی WPML
- – توانای دیاریکردنی بابەتی ئیمەیڵێک کە دەنێردرێت بۆ کڕیارەکان
- – تایبەتکردنی و دەستکاری ناوەڕۆکی ئیمەیڵ
- – و چەندین تایبەتمەندی تر
بۆچی دەبێت پێوەکراوی داشکاندن بۆ تۆمارکردنی لێدوان بەکاربهێنین؟
وەک دەزانن ئەمڕۆ یەکێک لەو هۆکارانەی کە دەتوانێت کاریگەری تایبەتی هەبێت لەسەر فرۆشتنی بەرهەمە سەرهێڵەکان بۆچوونی بەکارهێنەرانی ترە سەبارەت بەو بەرهەمە. بە بینینی سەرنجە ئەرێنیەکان، بە دڵنیاییەوە بەکارهێنەران هان دهدات بۆ کڕینی بەرهەمەکە.
بۆیە، ئەگەر دەتەوێت ئەم شێوازە بەکاربهێنیت بۆ زیادکردنی فرۆشتنی بەرهەمەکانت، پێوەکراوی Review for Discount بەکاربێنه. لەگەڵ ئەم پێوەکراوە، دەتوانیت بەسادەیی کۆدی داشکاندن بۆ لێدوانی بەکارهێنەران بدەیت.