فێرکاری : دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕ به‌ وۆردپرێس

لە خوولی فێرکاری به‌لاشی وۆردپرێس فێر ئەبیت چۆن ماڵپه‌ڕێکی تەواو تەرخانکراو دروست بکەیت لە ماوەی چەند کاتژمێرێک دا بە کەمترین نرخ.

لە تۆمارکردن و کڕینی دۆمەینەوە بۆ هۆست هه‌مووی فێر ده‌بن

خوولی فێرکاری وۆردپرێس | فێربوونی وۆردپرێس | دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕ به‌ وۆردپرێس

ئه‌م فێرکاریه له‌لایه‌ن بورهان عه‌بدوڵڵا دامه‌زراوه‌ و ئه‌م خووله‌ ته‌واو فێرتان ده‌کات که‌ چۆن بتوانن به‌ ئاسانی ماڵپه‌ڕێکی وۆردپرێسی دابمه‌زرێنن و فرۆشی زیاترتان له‌لاین کڕیاره‌کانتان هه‌بێت

فێربوونی به‌لاش بۆ دروستکردنی ماڵپه‌ڕ به‌ وۆردپرێس

لەم ڕۆژانەدا بازاڕی کڕین و فرۆشی ئینتەرنێتی زۆر گەرمە و خەڵک پلانیان هەیە بۆ ئەوەی دەست بە بازرگانی ئینتەرنێت بکەن کە پەیوەندییان بە کاری تایبەت بە خۆیان هەیە.

بەڵام چۆن بە ئاسانی ماڵپەڕێک دیزاین بکەین بەبێ ئەوەی فێری بەرنامەنووسی ببین، ئێمە سیستەمێکی دیزاینی ماڵپه‌ری زۆر بەهێزتان پێ ده‌ناسێنین، 

بەم سیستەمە دەتوانیت بە ئاسانی دەست بە کاری ئینتەرنێتی خۆت بکەیت.


لەم خولەدا فێرتان دەکەین کە چۆن دەتوانیت ماڵپەڕێکی تەرخانکراو بۆ خۆت دابنێیت. پێویست بە بەرنامەڕێژی ناکات! زۆربەی کات دیزاینەرانی ماڵپه‌ڕ چه‌ندین وه‌ڕه‌قه‌ یان ملوێنتان لێ وه‌رده‌گرێت.

 

وۆردپرێس چییه؟

وۆردپرێس سیسته‌می به‌ڕێوبردنی ناوه‌ڕۆکه‌ که ئامرازەکانی تەواو و نوێترینت بۆ دابین دەکات بۆ ئامادەکردنی هەر جۆرە ماڵپه‌ڕێک بۆ ئەوەی بتوانیت ماڵپه‌ڕێکی پەیوەست بە کارەکەت دابمه‌زرێنیت.

وۆردپرێس چیه‌؟ CMS چیه‌؟

خوولی فێرکاری وۆردپرێس

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IQD دینار
IRT تمەن