تۆ ئەم بەرهەمانەت هەڵبژاردووە

سه‌به‌ته‌ی کڕین

جیاوازی نێوان سۆب دۆمەین، ئەددان دۆمەین و پارک دۆمەین چییە؟
ناسنامەی بابه‌ت: 2155
بینەر: 3253

جیاوازی پارک دۆمەین و ئەددان دۆمەین و سۆب دۆمەین

لەم فێرکاریەدا لە بەرهەم وۆردپرێس، دەچین جیاوازی نێوان جۆرەکانی دۆمەینەکان کە دەتوانی بە شێوەیەکی ڕوون و نەرم لە سەر هۆسته‌که‌تدا هەتبیت فێری ببی چۆن کاریان پێ بکه‌یت. زۆرێک لە بەکارهێنەرانی تازەپێناس سەرلێشێواون دەربارەی بەکارهێنانی ئەم دۆمەینانە و نازانن چ جۆرەیەک بەکاری بێنن یان تەنانەت جیاوازی نێوانیان دەزانن و هەندێجار بەکارهێنانی نادروستی ئەم دۆمەینانە دەکەن.

ئاسانکاری وەک ئەددان دۆمەین لە هەندێک خزمەتگوزاری میوانداریدا دابین دەکرێت کە بەهۆی نەبوونی هۆشیاری بەکارهێنەرانی تازەکار ناتوانن ئەم ئاسانکاریانە بەکاربهێنن، بۆیە هەوڵدەدەین جیاوازی نێوان سۆب دۆمەین و دۆمەین و پارک دۆمەین و تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی هەریەک لەمانە فێربکەین لە خوارەوە پێناسەی جۆری دۆمەینەکان پێشکەش دەکەین کە دەکرێت لە هۆستدا بەکار بهێنرێت، کە لە کۆتاییدا ئاشنا دەبن بە بابەتەکانی وەک جیاوازی نێوان پارک دۆمەین و ئەددان دۆمەین و جیاوازی نێوان ئەو دووانە له‌گه‌ڵ سۆب دۆمەین بە تەواوی ئاشنا دەبن.

جیاوازی نێوان پارک دۆمەین و ئەددان دۆمەین و سۆب دۆمەین

بۆ تێگەیشتن لە جیاوازی نێوان پارک دۆمەین و ئەددان دۆمەین و سۆب دۆمەین، باشترە سەرەتا پێناسەکانی هەر یەک دابین بکەین و بپشکنین کەی هەریەک لەو سێ بڕگەیەی سەرەوە بەکارهێنراون؟ ئەوانه چ جیاوازییەکی تەکنیکیان هەیە و لە چ هەلومەرجێکدا و بە چ شێوەیەک بەکاری دەهێنین؟ زۆربەی بەکارهێنەرەکان دەپرسن کامیان باشترینە بۆ سێئۆ. باشە، پێش هەموو شتێک پێویستە سێ چەمکی گشتی بزانیت و ئەوە بزانی که:

دۆمەینێکی سەرەکی: دۆمەینی گرێدارو بە هۆسته‌که‌ت، کە زانیاریت لەسەر public_html ڕێبەرەکەی میوانداری کردنت خەزن کردووە.

پارک دۆمەین: پارک دۆمەین لە ڕاستیدا کاردەکات بۆ ئەو شتانەی کە تۆ پلانت هەیە دوو دۆمەین یان زیاتر پێشکەش بکەیت لەگەڵ هەمان ناوەڕۆکدا. بۆ نموونە، تۆ بڕیار دەدەیت دۆمەینەکانی yourdomain.com و yourdomain.krd دابین بکەیت بۆ براندینگ، وە بەکارهێنەرەکە چۆتە ناو هەردوو دۆمەینەکەتەوە لە وێبگەڕەکەت و دواجار ناوەڕۆکی سایتەکەت پیشان دەدرێت. لەم جۆرە حاڵەتانەدا، ئێمە کرداری پارک دۆمەین بەکاردەهێنین بۆ نیشاندانی هەمان ناوەڕۆک لەگەڵ چەندین دۆمەین.

ئەددان دۆمەین: ئەددان دۆمەین تایبەتمەندیەکە کە دەتوانیت دۆمەینێکی تر ببەستیتەوە بە هۆسته‌که‌ت جگە لە دۆمەینێکی سەرەکی. لە ڕاستیدا، بەم کارە، چەند دۆمەینێکت دەبێت لەگەڵ ناوەڕۆکی تەواو جیاواز.

سۆب دۆمەین: سۆب دۆمەین لە راستیدا ژێربەژێری دۆمەینی سەرەکی تۆیە کە دۆمەینەکە بە خاڵ جیا دەکاتەوە. بۆ نمونە، blog.berhemwp.com بۆ سۆب دۆمەینه بۆ دۆمەینی berhemwp.com. سۆب دۆمەین ناوەڕۆکێکی تەواو جیاوازی هەیە لەگه‌ڵ دۆمەینی سه‌ره‌کیدا. لە ڕاستیدا، تۆ دوو ناوەڕۆکت هەیە لەگەڵ دۆمەینێکی تەواو، بەڵام ناونیشانەکەیان جیایە.

جیاوازی نێوان سۆب دۆمەین، ئەددان دۆمەین و پارک دۆمەین چییە؟

دۆمەینی سەرەکی چییە؟

ئەمە دۆمەینێکە کە وەک دۆمەینێکی سەرەکی ئەژمێرەکە پێناسە دەکرێت. لە ڕێگەی دۆمەینی سەرەکیەوە، دەتوانیت چوونە ژوورەوە بۆ ئەژمێری هۆسته‌که‌ت و ئەژمێرەکەت لە ڕێگەی ئەم ناوی دۆمەینەوە لە کۆمپانیای هۆست دیاری دەکرێت. لە خزمەتگوزاری هۆستدا، تەنها یەک ناوی دۆمەینی سەرەکی دەتوانێت هەبێت لەو کاتەدا، و دۆمەینەکانی تر وەک ژێر دۆمەین دەناسرێن. ناوی دۆمەینی سه‌ره‌کی بەکارهێنراوە بۆ دروستکردنی ئه‌ژمێره‌کانی هۆستینگ و پێناسەکردنی ئەژمێرەکان و لە ناونیشانی ئیمەیڵە سه‌ره‌کیه‌کان دەگرێتەوە. کەواتە زۆر وریابە لە هەڵبژاردنی دۆمەینی سەرەکیەکەت.

جیاوازی نێوان سۆب دۆمەین، ئەددان دۆمەین و پارک دۆمەین چییە؟

پارک دۆمەین چییه؟

دۆمەینەکان کە لەسەر دۆمەینێکی سەرەکی پارک کراون بەو شێوەیە کار دەکەن کە ناوەڕۆکی دۆمەینی سەرەکی و سایتی سەرەکی پیشان بدەن، لە ڕاستیدا دەکرێت بوترێت کە پارکەکانی دۆمەین بەکاردێن بۆ بەکارهێنانی پاشکۆکانی دۆمەینی جیاواز بە هەمان ناو بۆ سایتەکە. بۆ نموونە، ئەگەر دۆمەینی berhemwp.com دۆمەینێکی سەرەکی ئێمە بێت، دەتوانین دۆمەینەکانی berhemwp.krd و berhemwp.net ، berhemwp.org و … لەگەڵ هەمەجۆری درێژکراوەکان، لەسەر دۆمەینێکی سەرەکی پارک بکه‌یین و هەموو ئەم دۆمەینانەی ناوەڕۆکی سایتەکە بۆ berhemwp.com پیشان دەدەن.

لە ڕاستیدا، بە یارمه‌تی پارک دۆمەین، ئێمە چەندین دۆمەینمان هەیە لەگەڵ هەمان ناوەڕۆک. تایبه‌تمه‌ندی پارک دۆمەین به‌و جۆره‌یه که بەکارهێنەر دۆمه‌ینه‌کانی خواستیاری تۆ له بزوێنه‌ری داخڵ ده‌کات و به ناوه‌ڕۆکی تۆ ده‌گات. لە ڕاستیدا، چەند دۆمەینێکت هەیە لەگەڵ یەک ناوەڕۆک. تێبینی ئەوە بکە کە بەم شێوەیە ئێمە دووبارە ئاڕاستە بەکارناهێنین و تەواو جیاوازن لەو.

جیاوازی نێوان سۆب دۆمەین، ئەددان دۆمەین و پارک دۆمەین چییە؟

ئەددان دۆمەین چییه؟

ئەددان دۆمەین دۆمەینێکە کە بۆ هۆست زیاد ده‌کرێت بۆ دۆمەینێکی سەرەکی تر، بەڵام ناوەڕۆکی جیا لە دۆمەینی سه‌ره‌کی نیشان دەدات. ئەم جۆرە دۆمەینەش لە ڕێگەی ئەژمێری دۆمەینی سەرەکیەوە بەڕێوەدەبرێت و لە هۆستی سەرەکیدا زیاد ده‌کرێت، بۆ هەر ئەددان دۆمەین، لە بەشی بەڕێوەبردن و بارکردنی فایل، لە ڕێبەرنامەی home ، فۆڵدەرێکی بێ هاوتا بەناوی ئەددان دۆمەین دروست دەکرێت کە ناوەڕۆکی سایتی ئەددانه، دەکرێت لەو ڕێڕەوەدا باربکرێت.

لەسەر هەر هۆستێک، بە پاکێج بە تایبه‌تمه‌ندی هۆست کە بۆ پلانی میوانداریکردنەکەت دیاری کراوە، دەتوانیت دۆمەین زیاد بکەیت. لە ڕاستیدا، دەتوانیت سایتە جیاکان هاوبەش بکەیت لەسەر یەک هۆستدا بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی ئەددان دۆمەین. ناوی دۆمەینەکان و ناوەڕۆکەکانی ئەددان دۆمەین له‌گه‌ڵ دۆمەینی سەرەکی بە تەواوی جیان.

جیاوازی نێوان سۆب دۆمەین، ئەددان دۆمەین و پارک دۆمەین چییە؟

سۆب دۆمەین چییه؟

سۆب دۆمەین یان ژێر دۆمەین، پێشگرێکە کە لە پێش ناوی دۆمەینی سایتە داده‌نرێت و دەکرێت بۆ چەند مەبەستێک وەک ڕێکخستنی بەشەکانی جیاواز لە سایت بەکار بهێنرێت. بۆ نموونه تۆ سایتێکت هەیە کە دەتوانیت فرۆشگایی، بڵۆگ، ئیمه‌یڵ به سۆب دۆمەینی دروست بکه‌یت. نموونه‌یێک له سۆب دۆمەین blog.Yourdomain.com، Mail.Yourdomain.com، Shop.Yourdomain.com و هتده.

جیاوازی نێوان سۆب دۆمەین، ئەددان دۆمەین و پارک دۆمەین چییە؟

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IRT تمەن