تۆ ئەم بەرهەمانەت هەڵبژاردووە

سه‌به‌ته‌ی کڕین

content یان ناوەڕۆک چیە؟
ناسنامەی بابه‌ت: 2711
بینەر: 1634

مانای ناوەڕۆک چیە و کردارەکانی چیین؟

ئەمە لەوانەیە یەکەم پرسیار بێت کە بۆ تۆ دروست دەبێت، کە کاتێک ئێمە باسی ناوه‌ڕۆک دەکەین، بە وردی مەبەستی ئێمە له ناوەڕۆک چییه.

لەهەنگاوی یەکەمدا پێویستە بزانین کە بەرهەمهێنانی ناوەرۆک یان ناوەڕۆک تەنیا پرۆسەیەک لەسەر بنەمای دونیای مەجازی و ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان نییە، بەڵکو لەرابردووەوە بەشێوازی جیاوازەوە تا ئەمڕۆ هه‌بووه. تەنها شتێک کە سەرنجی زیاتری ئێمه‌ی ڕاکێشاوه لە ئێستادا بەکارهێنانی بەربڵاوە لە دونیای مەجازی.

ناوەڕۆک چییە؟

ناوەڕۆک بە ئینگلیزی پێی دەگوترێت content کە هەموو نامەکان، زانیاریەکان، پەروەردە و هەموو شتێکی تر کە بۆ ئێمە ده‌نێردرێت دەکرێت بە ناوەڕۆک ناوبرێت بە هەر شێوزاێک بێت. ئەم ڕۆژانە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئینتەرنێت و ئەوی کە هەر کەسێک دەتوانێت میدیایەکی هەبێت بە ماڵپەڕێک یان تەنانەت لاپەڕەیەکی تایبەتیش لەسەر یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و هەر شتێک کە حەزی لێبێت بە هەر فۆرمات و شێوازێک پێشکەشی بینەران یا بەکارهێنەرانی بکات.

مانای ناوەڕۆک دەکرێت بەو جۆره وەسف بکەیین کە هەر شتێک بتوانێت بینەر دڵخۆش بکات، هۆشیاری زیاد بکات یان یارمەتی بدات بۆ باشترکردنی شتەکان و بەشێوەیەکی گشتی بەها بۆ ژیانی بینەر زیاد بکات، دەتوانێت جۆرێک لە ناوەڕۆک بێت.

content یان ناوەڕۆک چیە؟
ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی

باشتر لە مانای ناوەڕۆک تێبگەیین:

  • هەر ناوەڕۆکێک کە سەرنج ڕاکێش، باوەڕپێکراو، سەرقاڵکردن، سەرگەرمکردن یان زانیاریدەر بێت لە شێوەی دەق، وێنە، ڤیدیۆ یان دەنگ دەتوانرێت بە جۆرێک لە ناوەڕۆک ناوببرێت.
  • ناوه‌ڕۆک زانیاریەکی بەسوود و کوالێتی بەرزە کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک پێشکەش بە بینەران دەکرێت بە ئامانجی هاندانی مەزاج یان هەستێکی خوازراو.
  • ئەوان ناوه‌ڕۆک به دەنگ و وێنە و دەقێک دەزانن کە بینه‌ر دڵخوش دەکەت، ئاگاداریان دەکەنەوە، یان شتێکیان فێر دەکەن.
  • ناوه‌ڕۆک زانیاریێکە کە بۆ بینەران بە نرخە.

ناوەڕۆک بەدرێژایی مێژوو

بێگومان بە گەیشتنی ڕۆژنامە سەرەتاییەکان یان تەنانەت کتێبەکانیش دەتوانرێ بوترێت کە یەکەم ناوه‌ڕۆک لە شێوەی ئەم شێوازانەدا به ده‌ستی خه‌ڵک گیشتوه، به گشتی ئەگەر بمانەوێت بە شێوەی وردتر باسی بکەیین، دەبوو یەکەم ناوهه‌ڕۆک لە لایەن ڕۆژنامەکانەوە بەرهەم بهێنرێت ڕۆژنامەکان بەئامانجی ئەوەی ڕۆژانە هەواڵ و ڕووداوەکان بڵێن یەکەم قەوارەن کە ناوه‌‌ڕۆکی پێکەوەیی بەرهەم هێناوە به‌ڵام ته‌نیا ناوه‌‌ڕۆکی دەق. وە کاتێک پرسیاریان دەکرد لەو کاتەدا دەربارەی ئەوەی کە ناوه‌ڕۆک چیه؟ بۆ نموونە یەکێک لە هەمان ئەو هەواڵ و ناوه‌ڕۆکانەی کە لە ڕۆژنامەکەدا بڵاویان دەکردەوە ناویان دەبرد.

content یان ناوەڕۆک چیە؟

ئایا بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆک هەمان ڕیکلامە؟!

سەرنج ڕاکێشە، سەرەڕای دەربڕینی دووبارەی بەرهەمهێنانی ناوەرۆک و مانای ناوەرۆک، هێشتا زۆرینەی خەڵک تێگەشتنێکی لێ نییە. کاردانەوە خه‌ڵکی جیاواز بۆ ئەم دەستەواژەیە بۆ ئێمە زۆر سەرنج ڕاکێشە! خراپ نییە بزانین خۆم زۆر کات لەگەڵ خەڵک دادەنیشم، کاتێک دەربارەی ئێشو کارەکەم پرسیارم لێ دەکەن، دوای بیستنی ئەو وەڵامەی پێیان دەدەمەوە، بە چاوێکی سەرسوڕهێنەر لێم دەپرسن: چی؟ بەرهەمهێنانی ناوەرۆک؟!

بەڕاستی جێی سەرنجە کە زۆربەیان هیچ بیرۆکەیەکیان لەم به‌شه‌وه‌دا نییە و ڕەنگە باشترین بیرۆکەش کە دەتوانن بیکەن ئەوەیە لێم بپرسن، ئایا ئەوە هەمان کاری ڕێکڵامە؟!

content یان ناوەڕۆک چیە؟
ناوەڕۆک و ڕێکلام

بێگومان ئەوانەش هەن کە بیرۆکەیەکی باشتریان هەیە دەربارەی ئەم دەستەواژەیە بەڵام ئەوان زۆرجار بە هەڵه بەرهەمهێنانی ناوه‌رۆک بە نووسەر و نووسین تێبگەن!

بەرهەمی ناوه‌رۆک و ڕیکلام

بەرهەمهێنانی ناوه‌رۆک و نووسەری سەرەڕای هەبوونی لێکچوون جیاوازی بنەڕەتیان هەیە. بەرهەمهێنانی ناوه‌رۆک هەر جۆرە دروستکردنی پرۆسەیەکی ناوه‌‌ڕۆکی مانادار وه‌ک دەق یان دەنگ یان ڤیدیۆیە کە بە مەبەستێکی دیاریکراو ئەنجام دەدرێت لەسەر بنەمای کۆمەڵێک پێوەر کە جیاواز بێت، بەڵام لە نووسەریدا سنووری نووسین و ئامانجێک که بەدوایدا دەگه‌ڕێین لەگەڵ ناوه‌ڕۆک نووسین جیاوازی زۆری هەیە.

کاریگەری لەسەر بینەران

لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بەتایبەتی لە بەشی ماڵپەڕ (سایت) و بلۆگەکان و هەروەها لاپەڕەی سەڕهێڵ دەبینین کە ناوه‌‌ڕۆک فاکتەرێکی کاریگەرە کە بە توندی کاردەکات بۆ هێنانی بازرگانی بۆ ئامانجەکان وەک زیادکردنی فرۆشتن و ڕاکێشانی بینەر یان کڕیار و… که نزیکیان دەکاتەوە. ناوه‌‌ڕۆک دەبێت بینەران ناچار بکات کارێک بکەن لە کاتی کاریگەریدا، یان دەبێت بڵێین ڕازییان بکەین بە ئەنجامدانی شتێک. لە بیرتان بێت کە ئەم کاره دەبێت بە شیکردنەوە (ئانالیتیک) ماناکانی ناوه‌ڕۆک و مەبەستی بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆک پێش بڕۆیین.

ناوەڕۆک بۆ ئیشی ماڵەوە
ناوەڕۆک بۆ ئیشو کاری ناو ماڵ


فۆڕموڵی ناساندنی ئاسانبەری
!

وێڕای ناسینی مانای ناوەرۆک، لەم گفتوگۆیەی خوارەوەدا دەمانەوێت فۆڕموڵێکتان پێ بناسێنین، وا دابنێین کە بە ڕێکەوت لەگەڵ بەردەنگێکت چویته ناو ئاسانبەرێک و تەنیا 30 بۆ 90 چرکە کاتتان هەیە بۆ ئەوەی تا پێش هاتنەدەر له ئاسانبەر بەرهەمەکەت یان خزمەته‌که‌ی پێ بناسێنی، چی پێ دەڵێی؟

Elevator pitches یان ناساندنی ئاسانبەری لە بەرهەمهێنانی ناوه‌رۆک و بەبازاڕکردنی دیجیتاڵ زۆر بەسوودن. بە تایبەتی لەبارەی ئەو پەڕانەی کە پێویستە ناساندنی ئاسانبەری لە بەردەم نمایشێکی درێژ و بێزارکەردا دابین بکەن.

هەرچەندە بەرهەمهێنانی ناوه‌‌ڕۆکی کوردی زۆر کەم و گرانه، بەڵام خزمەتگوازاری بەرهەم وۆردپرێس بە چارەسەرێکی تایبەتەوە توانیویەتی کوالێتییەکە بپارێزێت، نرخی بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆک بە شێوەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە.

فۆڕموڵی بەرهەمهێنانی ناوه‌‌ڕۆک

فۆڕموڵی بەرهەمهێنانی ناوه‌‌ڕۆک یارمەتیت دەدات کە له کاتی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بیرۆکە و مێشکی سەرەکی پەیامەکەت ڕێک وەک ناساندنی ئاسانبەری گەورە لە کەمترین کاتدا بە بینەر بڵێیت. دەتوانیت بە یارمەتی فۆڕموڵەکانی کۆپی ڕایتینگ بە خێرایی به بینەر بڵێیت: بۆچی بەرهەمەکەت باشترین هەڵبژاردەیە بۆ ئەو.

شێوازی فۆڕموڵی بەرهەمهێنانی ناوه‌‌ڕۆک
فۆڕموڵی بەرهەمهێنانی ناوه‌‌ڕۆک

ناوەڕۆک و ئینتەرنێت

ئەگەر ئەم ڕۆژانە پرسیار لە کەسێک بکەیت کە ناوەڕۆک چیه، یەکەم شت کە دێتە مێشکی ئه‌و دونیای مەجازی و بەرهەمهێنانی ناوه‌رۆکە لەو بوارەدا. ئەم ڕۆژانە، بۆ هەمووان بەرهەمهێنانی ناوه‌رۆک لەسەر ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زۆر گرنگە.

گرنگی بەرهەمهێنانی ناوە‌رۆک بۆ ئیش و کار

ئەو ڕێکخراو و ئیش و کارانه‌ی لە دونیای مەجازیدا کار دەکەن باشتر لە مانای ناوه‌ڕۆک تێدەگەن و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ناوه‌ڕۆک چییە، لە کورتترین ڕستەدا دەڵێن ئێمە بەدروستکردن یان بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆکێک لەسەر بنەمای پرۆسەیەک یان لەسەر بنەمای تێپەڕاندنی زنجیرەیەک هەنگاو، بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆک ناودەبەین.

(Content production) بەشێواز و جۆری جیاواز دابەش دەکرێت. بە گشتی، ناوه‌ڕۆک به چوار بەشی: دەق، وێنە، ڤیدیۆ و دەنگ دابەشکراوە.

هەریەک لەم بەشانە چەندین بەشی لاوەکی و لقیان هەیە. کە بە دڵنیاییەوە دەتوانیت ئامانجەکانی خۆت بە هەر شێوەیەک بێت به بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆک بەدەستی بهێنیت.

مەبەست لە بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆک

نووسەرێک کە کتێب دەنووسێت دەیەوێت وشەکانی بفرۆشێت، کارگەیەک کە بەرهەمێک بەرهەم دەهێنێت دەیهەوێت بەرهەمەکەی بفرۆشێت، دکتۆر دەیهەوێت زانست و شارەزایی خۆی بفرۆشێت، قسەکەرێکی هاندەر دەیهەوێت قسەکەی بفرۆشێت، بەرهەمهێنەرێکی ناوەڕۆک دەیهەوێت ناوەڕۆکەکەی بفرۆشێت.

مەبەست لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک چییه؟
مەبەست لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک

کەواتە لە هەموو کارێکدا ئێمە و هەموو شوێنێک شتێکمان هەیە بۆ فرۆشتن و فرۆشتنی هەموو شتێک کە پێویستمانە ئەوەیە کە ناوەڕۆکی پرۆفیشناڵ و باش بەرهەم بهێنین.

ئامانجی جیاوازی بازرگانی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک

بە چالاکییەکانی هەر ڕێکخراو و بازرگانییەک مەبەست لەبەرهەمهێنانی ناوه‌رۆک جیاوازە بەڵام بێگومان هەموو ڕێکخراو و بزنسەکان بەدوای ڕاکێشانی بینەردا دەگەڕێن و باشترین ئامراز ئەوەی لەگەڵیدا بەدی دێت ناوه‌ڕۆکە دەتوانیت بە هەڵبژاردنی باشترین ڕێگا بۆ بەرهەمهێنانی ناوه‌ڕۆک و کارکردن لەو بوارەدا، خەڵکێکی زۆر بە بازرگانی خۆت ئاشنا بکەیت. وە بەرهەم و خزمەتەکانت بە ئەوان بناسێنی و بە ستراتیژی و پلان دانانێکی دروستەوە بینەرەکانتان بکەنە کڕیارێکی دڵسۆز.

ئامانجی جیاوازی بازرگانی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک
ئامانج لە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک

نیشانەکردنی بینەرانی ئامانج

بەڵام بۆ سەرکەوتن لەم پیشەسازیە، پێویستە هەندێک شت ڕەچاو بکەیت. یەکەم شت ئەوەیە کە بینەری ئامانج بناسین، پێویستە ئەو کەسانەی کە دەتەوێت ببنە بینەری خۆت، بە ناساندن و شیکردنەوەیان بە بەرهەمی هاوشێوە یان تەنانەت بۆ ئەو خزمەتانەی کە پێیان دەناسێنی، بە باشی دیاری بکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە بینەرانی ئێوە چ ناوه‌ڕۆکێک په‌سه‌ند دەکەن.

کوالێتی ناوەڕۆک

تێبینی دواتر کە پێویستە لە بیرت بێت سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک کوالێتی ناوەڕۆکە. هەموو ناوەڕۆکەکەت دەبێت کوالێتی و گونجاو بێت. گرنگ نیە کە تۆ بە چ شێوازێک بەرهەمهێنانی ناوەڕۆک بەکار دەهێنیت، کەواتە بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی کوالێتی گرنگە.

گرنگترین خاڵی ئەم بەشە ئەوەیە کە کوالێتی، گونجاو و بە شێوەیەک بێت کە بینەر چێژ لە ناوه‌ڕۆکەکان وەربگریت. تێبینی دواتر کە پێویستە، سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ناوه‌رۆک ئەوەیە لەبیرت بێت کە پێویستیەکانی بینەرانت بە ناوه‌ڕۆکی بەرهەمهێنراوت چارەسەر بکرێت. بینەرەکان لە کاتی بەکارهێنانی ناوه‌ڕۆکەکەت هەست بە ڕازی بوون بکه‌ن و ئەوەش وادەکات چەندین جار سەردانی سایتەکەت و کۆمپانیاکه‌ت بکه‌ن.

    1. سڵاو ئەم کاتەو باش
      ئەگەر مەبەستتان چۆنیەتی شێوازی ڕاپۆرت وەرگرتن لە google search consoleه بۆ ماڵپەڕەکەت، بابەتەکەی بەم زووانە بڵاو دەکەینەوە و بۆت ئیمەیڵ دەکەیین کە ئاگادارت بکەینەوە، ئەگەر پێویستتان بە بابەتێکە کە باسی لەسەر بکرێت دەتوانن له واتس ئەپ بۆ ئەم ژمارەیە نامە بنێرن: 9647704210004+

      له‌گەڵ ڕێزدا

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IRT تمەن