تۆ ئەم بەرهەمانەت هەڵبژاردووە

سه‌به‌ته‌ی کڕین

ووکۆمێرس چیە و چۆن بتوانین فروشگایەکی سەرهێڵی پێ دروست بکەین
ناسنامەی بابه‌ت: 2556
بینەر: 521

ووکۆمێرس چیە و چۆن بتوانین فروشگایەکی سەرهێڵی پێ دروست بکەین

ئەگەر پلانت هەیە فرۆشگایەکی سەرهێڵ دابنێیت بەڵام زانیاریت نیە لەسەر چۆنییەتی شیوازی دامه‌زراندنی، لەم بابەتەدا فێرت دەکەین کە چۆن سایتەکەت بگۆڕیت بە فرۆشگایەکی سەرهێڵ لەگەڵ پێوەکراوی ووکۆمێرس. بەڵام ووکۆمێرس چیە و چۆن سایتێکی فرۆشگا دروست بکەین بە بەکارهێنانی WooCommerce؟

تێبینی ئەوە بکە کە دەتوانیت هەر جۆرە وێبسایتێک بە بەکارهێنانی وۆردپرێس دابنێیت. هەروەها، بە بەکارهێنانی بەشی فێرکاریی WooCommerce، دەتوانیت فێرکاری هەنگاو بە هەنگاو بۆ ووکۆمێرس ببینیت و ئەم پڕۆسەیە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بە ئاسانی سایتی فرۆشگایی خۆت دروست بکەیت.

بە دامه‌زراندنی فرۆشگایەکی سەرهێڵ، دەتوانیت پەیوەندی بە کڕیارەکانت لە شارەکانی تر بکەیت و کڕیارێکی زۆر لە هەموو جیهانەوە ڕابکێشی. لەگەڵ سیستەمی بەڕێوبردنی ناوەڕۆکی وۆردپرێس، دەتوانیت فرۆشگایەکی سەرهێڵ دروست بکەیت کە بتوانیت بەرهەمەکانی خۆت بفرۆشیت، بەمەش بازرگانیەکەت زیاد بکەی و کڕیاری نوێ بدۆزیتەوە.

کاتێک بەرهەمەکانت بە شێوەی سەرهێڵ بڵاو دەکەیتەوه، کڕیارەکانت سنووردار نین بۆ ناوچەیەکی جوگرافی، بەڵام دەرفەتی ئەوەت هەیە کە کڕیارەکان لە شوێنە جوگرافیەکانی ترەوە ڕابکێشیت جگە لە کڕیارەکانی ناوخۆیی لە شوێنە جوگرافیەکانی ترەوە و کەلوپەلەکانت بفرۆشی و بازرگانیەکەت فراوان بکەی.

کەواتە وەک دەزانن پێشکەوتنی ڕۆژانەی ئینتەرنێت وای لە خەڵکێکی زۆر کردووە کە لە ڕێگەی مۆبایل، زۆرێک له کاری ڕۆژانە و تەنانەت کڕینەکانی خۆیانی پێ ئەنجام بدەن. لەبەر ئەوە، بازرگانی ئینتەرنێتەکەت دەتوانێت فراوان بکات و پێشکەوتنی بەرچاوی هەبێت.

چۆن فرۆشگایەکی سەرهێڵ به ووکۆمێرس دروست بکەین

ئەگەر سایتەکەت داینامیک بێت و وۆردپرێس بەکاربێنیت بۆ بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی وێبسایتەکەت، دەتوانیت بە ئاسانی سایتەکەت بکەیتە فرۆشگایه‌کی سەرهێڵ بە بەکارهێنانی پێوەکراوی دروستکەری فرۆشگای ووکۆمێرس، گرنگ نییە ئەو فرۆشگایەی کە پلانتان بۆ دروستکردنی هەیە بچووک بێت یان گەورە بێت، چونکە پێوەکراوی بەهێز و بەناوبانگەکانی وەک WooCommerce، Shopify, Magento بەردەستن کە ئەمە بە ئاسانی بۆ تۆ ئەنجام دەدات و چیتر پێویست ناکات پارەی زیادە خەرج بکەیت بۆ پەرەپێدەری ماڵپەڕ.

لە ئێستادا 51%ی ماڵپەڕەکانی وۆردپرێس ئەم سێ پێوەکراوە بەکاردێنن کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێکردن.

ووکۆمێرس چییە؟

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ووکۆمێرس چیە، ووکۆمێرس پێوەکراوێکی دروستکەری فرۆشگای وۆردپرێسە کە دەتوانیت لەگەڵ ئەم پێوەکراوە فرۆشگایەکی بەهێز دروست بکەیت و بەرهەمەکانی خۆت لەسەرهێڵ بفرۆشیت. ووکۆمێرس لە چەند ساڵی ڕابردوودا گەورە بووە و زۆر بەکارهێنەری بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. چەندین ڕووکاری و چەندین پێوەکراوی بۆ دروست کراوە، بۆیە ئەگەر دەتەوێت سایتی فرۆشگایی دابنێیت لەگەڵ WooCommerce، بە هیچ شێوەیەک بیر لە سنورەکانی مەکەوه چونکە بە بوێرییەوە دەڵێیین که هیچ سنوورێک لە ڕێگاکەتدا نییە!

ووکۆمێرس پێوەکراوێکە کە زۆر کارامە و بەسوودە لە جیهانی بازرگانی ئەلیکترۆنیدا. بەم پێوەکراوە، دەتوانیت بە ئاسانی فرۆشگای سەرهێڵی خۆت دروست بکەیت و ئەو ناوەڕۆکەی دەتەوێت کە دەتوانیت وردەکاری بەرهەم، وێنە، لێدوانی کڕیارەکان و… لەخۆ بگرێت.

ووکۆمێرس چیە و چۆن بتوانین فروشگایەکی سەرهێڵی پێ دروست بکەین
بڵاوکردنەوەی بەرهەم بە ووکۆمێرس

سوودەکانی بەکارهێنانی ووکۆمێرس چیە

بۆچی پێویستە ووکۆمێرس بەکاربهێنرێت و سودەکانی ووکۆمێرس چیە؟ لەگەڵ ووکۆمێرس، دەتوانیت چاودێری دۆخی فرۆشگاکەت بکەیت و هەروەها هەر گۆڕانکاری بۆ دیزاینەکەی بکەیت. ئەم پێوەکراوە بە ئاسانی لەگەڵ وۆردپرێس یەکخراوە و بە تەواوی بێ بەرامبەرە بۆ بەکارهێنەران. ئەمڕۆ فرۆشگاکانی سەرهێڵ نزیکەی شوێنی بازاڕە تەقلیدیەکانیان گرتۆتەوە و لەناو خەڵکدا بەناوبانگن، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی ئاسانبوونی دەستگەیشتن و باشکردنی کاتیان. دەتوانیت بە ئاسانی فرۆشتنەکانی بەرهەمەکانت تا ڕادەیەکی زۆر بەرچاو زیاد بکەیت بە دانانی باشترین ناوەڕۆک و بەرزکردنەوەی سێئۆی سایتەکەت.

WooCommerce پێوەکراوێکی سەرچاوەی کراوەیە (واته تۆ دەتوانی گۆڕانکاری له کۆدی بەنامەنووسی پێوەکراوەکە بە دڵی خۆت بکەی) و بە خۆڕایی، بە زمانی php پەرەی سەندووە، ڕێگەت پێدەدات کە فرۆشگاکی سەرهێڵەکەت بە تەواوی و پێشکەوتوو دیزاین بکەیت. ووکۆمێرس یەکەم جار لەلایەن Woo Themes دامەزرا، بەڵام بەهۆی هێز و ناوبانگی زۆریەوە، ماوەیەکی درێژ لەلایەن وۆردپرێسەوە کڕدرا.

باشترین پێوەکراوی فرۆشگا دروستکەر بۆ وۆردپرێس

WooCommerce یەکێکە لە بەناوبانگترین و بەهێزترین پێوەکراوی فرۆشگا دروستکەر کە لە ئێستادا زیاتر لە 6 ملیۆن سایتی داینامیکی هەیە بە بەکارهێنانی ئەم پێوەکراوەیە بۆ بەڕێوەبردنی فرۆشگای ئۆنلاینەکەیان. یەکێک لە گرنگترین هۆکارەکان بۆ ناوبانگی ووکۆمێرس لەسەر ڕکابەرەکانی تر، تەواوە گونجاوه لەگەڵ زمانی کوردی و شێوازی بەکارهێنەری ئەم پێوەیه.

تۆ دەتوانیت لەلایەن ئەم پێوەکراوە فرۆشگاکەت لە هەر شوێن و کاتێک بەڕێوە ببەیت و بەرهەمەکانت بفرۆشیت. چیتر پێویست ناکات فرۆشگاکە لە شوێنێکی دیاریکراو بێت و بەم شێوەیە تۆ سنوردار نابیت بۆ ناوچەیەکی جوگرافی.

ووکۆمێرس ئێستا یەکێکە لە سەکۆکانی دەسپێکردنی فرۆشگای سەرهێڵ لە جیهاندا. سەیری ئامارە بکە.

تایبەتمەندیەکانی پێوەکراوەی WooCommerce:

پشتگیری له هەموو پێوەکراوەکانی سێئۆی وۆردپرێس دەکات
پێناسەی جیای ڕووکارەکان بۆ بەشەکانی جیاواز
ڕاپۆرتی زیرەک و دروست
سوود وەرگرتن لە بۆچوون و بێدوانەکانی کڕیارەکان بۆ بەرهەمەکان
بەکارهێنانی سیستەمی خەزنکردن بۆ بەڕێوەبردنی بەرهەمەکانی فرۆشگا
پیشاندانی وردەکاریەکانی فرۆش

چیتر پێویست ناکات پارە بدەیت بۆ دیزاینی سایت بە بەکارهێنانی پێوەکراوەی WooCommerce، بۆیە دەتوانیت زۆر لە خەرجیەکانت خەزن بکەیت. دەتوانیت فرۆشگای خۆت دروست بکەیت بە بەکارهێنانی ئەم پێوەکراوە. ئەم پێوەکراوە پێویستی بە کۆدنوسین نیە و ڕێگەت پێدەدات کە فرۆشگای خۆت لە کەمترین کاتدا دروست بکەیت.

بەم پێوەکراوە دەتوانیت بەرهەمەکەت بەجێ بهێڵیت لەگەڵ هەموو وردەکارییەکانی سەر سایتی وۆردپرێسی فرۆشگاکەت. ئەم بەرهەمانە دەتوانن بەرهەمی وه‌هه‌می و دابەزێنراو لەخۆ بگرێت. سیستەمی بەڕێوبردنی ناوەڕۆکی وۆردپرێس دەتوانێت باشترین سایتی فرۆشگای سەرهێڵ بۆ تۆ بە بەکارهێنانی تایبەتمەندیەکانی دروست بکات.

لەگەڵ WooCommerce دەتوانیت بە تەواوی بەرهەمەکانی خۆت بپشکنی، چاودێری ئاماری فرۆشتن بکەی و سایتەکەت بەڕێوە ببەیت. هەروەها بە بەکارهێنانی ئەم پێوەکراوە، دەتوانیت پاش فرۆشتنی بەرهەمەکانیان پشتگیری کڕیارەکانت بکەیت و خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن دابین بکەیت.

دەروازەی پارەدانی WooCommerce

تۆ لەوانەیە ئێستا سەرسام بیت کە ئایا WooCommerce دەروازەی پارەدانی هەیە؟ ئایا سنورێک هەیە بۆ ئەوەی ئێمە لە عێڕاقین؟ نەخێر، هیچ شتێک نییە بۆ نیگەرانی چونکە بە وەرگرتنی دەروازەی پارەدان و دامەزراندنیان لەسەر پێوه‌کراوی WooCommerce، دەتوانیت دەروازەی پارەدانی سەرهێڵ بەکاربهێنیت وه‌ک:

خۆشبەختانە، لە کوردستانی عێڕاقیش پارەدانی سەرهێڵ لە نێوان خەڵکیدا زۆر بووە بکەواتە نیگەران مەبە لەوەی کە کڕیارەکە چۆن پارەکەیان بدەن. فاست پەی خۆی بە تەنیایی پێوەکراوی هەیە و دەبێت بەشی بازرگانی له فاست پەی وەربگرن و بۆ سێ دەروازەکانی تر بەشی پارەدان دوای وەرگرتن لەناو ووکۆمێرسدا که له بنەڕەتدا دامەزراوه چالاک بکەن.

ئەمە دەکرێت بە ئاسانی ئەنجام بدرێت و بەکارهێنەران دەتوانن یەکێک هەڵبژێرن بە بەکارهێنانی چەند شێوازێکی پارەدان کە دەکەوێتە سەر سایتەکەت و خزمەتگوزاریەکانی پارەدان بە ئۆنڵاین ئەنجام بدەن. کاتێک شەوانە دەخەویت، فرۆشگای وۆردپرێست بەرهەمەکانت بە کڕیارەکە دەناسێنێت و کڕیارەکە لە بەرهەمەکانت دەکڕێت.

ووکۆمێرس چیە و چۆن بتوانین فروشگایەکی سەرهێڵی پێ دروست بکەین
دەروازەی پارەدان بۆ ووکۆمێرس

ووکۆمێرس ڕێگەت پێدەدات کە دراوی بەرهەمەکان هەڵبژێریت (دینار، تمەن، دۆلار و…). تەنانەت توانای ئه‌وه‌ت هەیە بۆ زیادکردنی باج بۆ بەرهەمەکانت دوای تۆمارکردنی بەرهەمەکان لە ناو سەبەتەکە، هەروەها دەتوانیت تێچووی بارکردنەکە بژمێریت بۆ ناردنی بەرهەمەکە و تەواوکردنی پرۆسەی کڕین. لە کۆتاییدا، دەتوانیت بەکارهێنەرەکە بە فاکتۆرێک دابین بکەیت.

تایبەتمەندیەکانی پانێڵی رێکخستنەکانی ووکۆمێرس

لە پانێڵی بەڕێوەبەری وۆردپرێسەوە، ڕاستەوخۆ بەسەر هەموو بەشەکانی فرۆشگاکەتدا زاڵ دەبیت. دەتوانی بەرهەمەکان بەڕێوە ببەیت. سەیری پسوڵەی کڕیار بکە. کۆدی داشکاندن زیاد بکەی بۆ کڕیارەکان و… بە کورتی، تۆ هەموو شتێکت دەبێت کە پێویستە بیکەیت لە فرۆشگای ئۆنلاینێکی گەورە. تێبینی ئەوە بکە کە بە شێوازی بەڕێوەبردنی باش، دەتوانیت تا ئەو کاتەی کە دەکرێت کڕیارەکان ڕابکێشیت.

ووکۆمێرس چیە و چۆن بتوانین فروشگایەکی سەرهێڵی پێ دروست بکەین
تایبەتمەندیەکانی پانێڵی رێکخستنەکانی ووکۆمێرس

هەر وەک چۆن وۆردپرێس پاش ماوەیێکی نوێ دەکرێتەوە و وەشانی پێشوو لادەبات، ووکۆمێرسیش نوێکردنەوەی ئاسایی پێشکەش دەکات بۆ هاوئاهەنگی لەگەڵ پێوەکراوەکانی تر و چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەست.

ڕووکارەکانی ووکۆمێرس

خۆشبەختانە، ژمارەی ڕووکارەکانی ووکۆمێرس لە کۆگای وۆردپرێس زۆر بەرزە. هەروەها دەتوانیت ڕووکاری کوردی لە بەشی ڕووکارەکانی وۆردپرێسی ئێمە دابەزێنیت. هەروەها ڕووکارێکی زۆر بەلاش هەیە بۆ ئەم پێوەکراوە کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ دیزاین کردنی سایتەکەت به خواستی خۆت. بەم کارە، ئیتر پێویست ناکات پارەی دیزاینێر بۆ سایتەکەت بدەیت.

زیاتر لە سەدان شوازی ڕووکار هەیە لە بەشی جیاوازدا کە دەتوانیت بە پێی بابەتی و ناوەرۆکی فرۆشگاکەت هەڵبژێریت.

پێوەکراو بۆ پێوەکراوی ووکۆمێرس

هەموو رۆژێک، پێوەکراوێکی زۆر بۆ WooCommerce دروست دەکرێت کە دەتوانیت تایبەتمەندیەکانی ئەم پێوەکراوانە بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی سایتەکەت باش بکات و چێژی لێ وەربگریت. WooCommerce چەندین پێوەکراو پێشکەش دەکات بۆ تایبەتمەندکردن و زیادکردنی تایبەتمەندی نوێ بۆ فرۆشگاکەت. پێوەکراو بۆ بەڕێوەبردنی کڕیارەکان،دامەزراندنی بەبازاڕکردن، ئامارەکانی فرۆشگا، چەند فرۆشیاری و… .

WooCommerce چەندین پێوەکراوی هەیە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ تایبەتمەندکردنی فرۆشگاکەت.

هەندێک لەم پێوەکراوانه بێ بەرامبەرن و هەندێکی تر بۆ پارە بەردەستن. دەتوانی ئەو پێوەکراوە هەڵبژێریت کە دەتەوێت بەپێی جۆری پێویستیەکانت و بەکارهێنەرانت.

دابینکردنی تەواوی نەخشەی فرۆش

وو کۆمپەرێس هێڵکاری تەواوت پێشکەش دەکات لە فرۆشتن و داهات و چالاکیەکانی فرۆشگاکەت. ئەم نەخشەیە یارمەتیت دەدات سایتەکەت بە دروستی شی بکەیتەوە و بەباشی بەڕێوەی ببەیت. هەروەها یارمەتیت دەدات بۆ باشترکردنی کرداری سایتەکەت.

ووکۆمێرس چیە و چۆن بتوانین فروشگایەکی سەرهێڵی پێ دروست بکەین
نەخشەی فرۆش له ووکۆمێرسدا

دروستکردنی فرۆشگای ئۆنلاین لەگەڵ ووکۆمێرس

لە وەشانی نوێی ووکۆمێرسدا دامەزراندنی ئۆتۆماتیکی بەردەستە. ئەمە بەو مانایەیە کە چیتر سەرلێشێواو نابێت بۆ دامەزراندنی فرۆشگاکەت. دەتوانیت بە ئاسانی فرۆشگای سەرهێڵەکەت دابنێیت و لە چەند کرتەیەک و لە چەند هەنگاوێکدا دایمەزرێنیت.

گواستنەوە لە ووکۆمێرس

ووکۆمێرس پێوەکراوەی زۆری هەیە لە بەشی گواستنەوەدا بۆ ئەوەی بتوانیت بەرهەمەکانت بنێریت بۆ کڕیارەکانی فرۆشگای سایتەکەت بەبێ ئەوەی یەک هێڵی بەرنامەنووسی بنوسیت.

تایبەتمەندیەکانی تری ئەم پێوەکراوە بریتییە لە دابینکردنی فاکتۆری فرۆشتن بۆ بەرهەمەکان.

پاره‌ی وڵاته‌که‌ت هه‌ڵبژێره‌‌
IQD دینار
IRT تمەن