چارەسەرکردنی کێشەی سپی بوونی لاپەڕەی سایتی وۆردپرێسی بە ناچالاککردنی پێوهکراوهکانی وۆردپرێس
لەم فێرکاریەدا، ئێمە دهمانهوێت ئاشنات بکەین بە چۆنیەتی لەکارخستنی پلاگینەکانی وۆردپرێس لە ڕێگەی phpmyadmin لە خانەخوێەکەدا. هەندێک جار پێش دێت کە بەکارهێنەران دوای چالاککردنی پێوەکراوێک لەسەر (ماڵپهڕی) سایتی وۆردپرێسی خۆیان کێشەی سپی بوونی لاپەڕەیان دەبێت و تەنانەت بەشی بەڕێوەبردنی سایتەکەش وەک شاشەی سپی پێشان دەدرێت و لە ڕاستیدا هیچ دەستگەیشتنێک بۆ بەکارهێنەرەکە نامێنێتەوە. یەکێک لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، لەکارخستنی هەموو پێوەکراوەکانە کە دەتوانرێت لە کەمترین کاتدا دەستگەیشتنیان هەبێت بۆ بەڕێوەبردنی سایتەکە و چارەسەرکردنی کێشەی لاپەڕەی سپی.
تێبینی ئەوە بکە کە پێوەکراوەکان، وەک ئەوهی بە سوودن، هەروەها دەتوانن زیانبەخشیش بن، بۆیە وریا بن لە بەکارهێنانی پێوەکراوەکان و هەمیشە لە سەرچاوە سەرەکیەکانی وۆردپرێسەوە وەریانگرن و زیادەڕۆیی مەکەن دەربارەی بەکارهێنانیان. بەکارهێنانی چەندین پێوەکراو و جیاواز ئەتوانێت ببێتە هۆی کرداری کێشهی گهوره.
لە خوارەوە فێر دەبیت چۆن هەموو پێوەکراوەکان ناچالاک بکەیت. بۆ ئەم مەبەستە، هەنگاوەکانی خوارەوە پەیڕەو بکە:
1. بچۆ ناو شوێنی هۆستهکهتهوه.
2. ئامرازی phpmyadmin بکهوه.
3. دوای چوونەناو phpmyadmin، بنکهی زانیاری(داتابهیسی) پهیوهندیدار به ماڵپهڕ ههیه دیاریبکە بۆ نیشاندانی خشتەکانی.
4. پاشان خشتەی “wp-options” بدۆزهوه و ههڵیبژێره.
5. ئێستا کرتە بکە لەسەر ئامرازی search بۆ دۆزینەوەی تۆماری پهیوهندیدار بۆ پێوەکراوەکانی چالاک.
6. لەم هەنگاوەدا، لە خانهی “active_plugins” ، “option_name” بنووسە و کرتە بکە لەسەر Go.
7. کرتە بکە لەسەر Edit بۆ تۆماری active_plugins.
8. ئێستا پێویستە هەموو ناوەڕۆکەکان بسڕیتەوە لە خانەی “option_value” و پاشان کرتە بکە لەسەر Go بۆ جێبەجێ کردنی.
9. لە کۆتاییدا، پێویستە بەشی “option_value” بێ ناوهڕۆک بێت، دوای ئەوە هەموو پێوەکراوەکان ناچالاک دهکرێن.
لەم هەنگاوەدا، ئەگەر کێشەی سپی بوونی لاپەڕەی سایتی وۆردپرێسیهکهت بەهۆی پێوەکراوەکانی چالاک بوو، ئێستا جێگیرە و دەتوانیت بچیتە ناو داشبۆڕدی بەڕێوەبردنی وۆردپرێسەکەتەوە. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، پێویستە پێوەکراوەکان یەک بە یەک چالاک بکەیت بۆ دۆزینەوەی و لابردنی پێوەکراوەکە کە بووە هۆی ئەم کێشەیە.
ئەگەر کێشەیەکی ترت هەیە جگە لە کێشەی سپی بوونی لاپەڕەی سایت، تکایه لە ڕێگەی لێدوانهکانهوه (سهرنجهکان) پەیوەندیمان پێوە بکە بۆ یارمەتیدانت و ئێمه له زووترین کاتدا وهڵامت دهدهینهوه.