ڕاهێنانی تۆمارکردنی دۆمەینی نێوده‌وڵه‌تی
ئەوەی لەم وتارەدا دەیخوێنیتەوە:
زۆرێک له به‌کارهێنه‌ران له یه‌که‌م هه‌نگاوی دامه‌زراندنی ماڵپه‌ڕ، واته کڕینی دۆمه‌ین بەپێی چێژی خۆیان بەرەو هەڵبژاردنی درێژکراوەی نێوده‌وڵه‌تی دەچن. له‌م بابه‌ته‌دا ده‌مانهه‌وێت فێرتان بکه‌یین که چۆن بتوانن دۆمه‌ینی گشتی وه‌کو com، net، krd و… به ئاسانی بکڕن.
دۆمه‌ینی گشتی لە نێوان بەربڵاوترین درێژکراوەی جیهانە و لەلایەن زۆربەی بەکارهێنەرانی جیهانەوە بەکار دەهێنرێ. کۆمپانیای ICANN ئەمریکا بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی زانیاری خاوەندارێتی دۆمەین و تۆمارکردنی دۆمەین بۆ هەموو جیهان، نوێنەری هەیە کە وەک تۆماری فەرمی لە سەرتاسەری جیهاندا ئەم کارە بۆ بەکارهێنەران دەکات .
ڕاهێنان لەسەر تۆمارکردنی دۆمەینی نێودەوڵەتی com له ماڵپه‌ڕی هۆست کورد
سەرەتا پێویستە ڕەچاوی دوو خاڵ بکەیت
ئامۆژگاری دەکرێت هەموو قۆناغه‌کانی تۆمارکردنی دۆمه‌ینی نێودەوڵەتی com، ته‌واوی تایبەتمەندی زانیاریه‌کان به پیتی لاتین بنووسن، ئەگینا پرۆسەی وەرگێڕان و گواستنەوەی زانیارییەکانت بۆ تۆمارگە درێژ دەبێتەوە.
چونکە دۆمەینی com بە فراوانی بەکارهاتووە و داواکراوە لە جیهاندا، ئێمە لە ڕێگای فێرکاریه‌که‌دا دۆمەینی com بەکار دەهێنین.
ڕاهێنانی تۆمارکردنی دۆمەینی com
دۆمه‌ینی وه‌ک .com ، .org ، .net. زۆر به خێرایی ده‌توانی تۆماری بکه‌ی و به‌کاری بهێنی.
ئه‌مه‌تان له‌بیر بێت که جیاوازی نییه له کام ماڵپه‌ڕه‌ی هه‌ڵده‌بژێری، به‌ڵام دڵنیابه له‌وه‌ی که کۆمپانیاکه جێی باوه‌ڕه و چه‌ند ساڵێکه ئه‌زموونی هه‌یه له‌م به‌شه‌دا.
زۆربەی کات ئەو ماڵپه‌ڕانه‌ی کە یەکەمن لە گووگڵدا، متمانه‌یان زیاتره.
ئێمه بۆ ئه‌م ڕاهێنانه ماڵپه‌ڕی هۆست کوردمان هه‌ڵبژاردوه، پێویسته سه‌ره‌تا بچنه ناو ماڵپه‌ڕی هۆست کورد، له‌به‌شی دۆمه‌ین> تۆمارکردنی دۆمه‌ینی نۆی کرته بکه‌ن.

لێرەدا پێویستە له خانه‌ی گه‌ڕانی دۆمه‌ین، دۆمه‌ینی پێویستت بنووسه و له‌سه‌ر “بگه‌ڕی” کرته بکه که ئایا ئه‌م دۆمهینهی پێویستت پێشتر تۆمار کراوه له‌لایه‌ن که‌سێکی تر یان نا، بۆ نموونه ئێمه لێره به‌دوای azborhan.comدا گه‌ڕاوین وه به‌رده‌سته و ده‌توانین تۆماری بکه‌یین.

لەبیرت نەچێت کە دەتوانیت تەنها دۆمەینێک تۆمار بکەیت کە پێشتر نهکڕدرابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که نا‌توانیت دووبارە دۆمەینێک دیاریبکەیتەوە کە پێشتر تۆمارکرابێت.
ده‌بینین که دۆمه‌ینه‌که ئازاده و له‌لایه‌ن که‌س تۆمار نه‌کراوه، پاشان کرتە بکە لەسەر “بیخه ناو سه‌به‌ته‌وه” و له‌سه‌ر پاره‌دان کرته بکه.

لێره‌دا پێویستت بە هیچ نیە بۆ ڕێکخستنه‌کانی DNS ،DNSی دیاریکراو له ئێستادا ده‌ستکاری مه‌که‌ن و کرتە بکە لەسەر بەردەوام به. لەبەرئەوەی تۆ تا ئێستا هۆستت نەکڕیوە، و لە فێرکاریه‌کانی داهاتوو، فێرکارێک بۆ DNS داده‌نێیین.

لە کۆتاییدا، کرتە لەسەر بژاردەی کۆتایی پارەدان بکە و پاش پێدانی دۆمەینەکەت پاش ماوەی کاتژمێرێک چالاک دەکرێت. کەواتە دۆمه‌ینه‌که‌ت چالاک بکە بۆ بەکارهێنانی له فێرکاریه‌کانی تر، دوای تۆمارکردنی دۆمه‌ین، هۆست ده‌کڕین و دواتر دۆمەینەکە و هۆسته‌که گرێ ده‌ده‌یین و ماڵپەڕەکەمان داده‌مه‌زرێنین.
هیوادارم ئه‌م فێرکاریه یارمه‌تی دابن بۆ تۆمارکردنی دۆمه‌ین ????