فێرکاری کڕینی هۆست بۆ وۆردپرێس
ئەوەی لەم وتارەدا دەیخوێنیتەوە:
لە ڕاهێنانی پێشوودا باسمان کرد که چۆن بتوانین دۆمه‌ینێک تۆمار بکه‌یین، لەم فێرکاریهشدا دەمانەوێت فێرتان بکەین کە چۆن هۆست بکڕن که لە هەنگاوەکانی داهاتوودا، دەتوانین وۆردپرێس دابمەزرێنین لەسەر ماڵپه‌ڕه‌که‌مان. بۆ دانانی ماڵپەڕێک، تکایه له‌گه‌ڵ ئێمه به‌شداربن.
فێربوونی کڕینی هۆست
ئێستا بۆ پانێڵەکان، 4 پانێڵمان هەیە که 2 دانه‌یان بۆ لینوکس بەناوبانگترینن و 2 دانه‌شیان بۆ ویندۆز به‌ناوبانگن، هۆستی ویندۆز کە Pleskه و ماڵپه‌ڕی پانێڵ لەخۆ دەگرێت کە ئێمە ئەم دووانە به ئێوه‌ی خۆشه‌ویست پێشنیار ناکەین چونکە لەسەر Windows Server و ئەو پێداویستیانەی کە هۆستی وۆردپرێس هه‌یه‌تی بۆ ئه‌و نەتوانرێت هەیبێت بۆیە ناتوانێت هۆستێکی باش بێت بۆ ماڵپه‌ڕی وۆردپرێسەکەت.
هه‌بژاردنی کۆنترۆڵ پانێڵی پێویست
بەڵام لە لینوکس ئەو پانێڵانەی کە ئێمە پێشنیاری ده‌ده‌ین، C-panel و Direct-Adminنن، سیپانێڵ ڕواڵەتێکی باشتری هەیە و بەکارهێنەری زیاترە لە دایرێکت ئه‌دمین و ئێمە پێشنیاری سیپانێڵ دەکەین. بۆ کڕینی هۆست، دەتوانیت بابەتەکەمان دەربارەی باشترین هۆست بخوێنیتەوە.
ده‌ستپێکردنی کڕینی هۆست
1. وه‌کوو وێنه‌ی خواره‌وه بچنه ناو ماڵپه‌ڕ به‌شی پێڕست له‌سه‌ر هۆستینگ > هۆستی لینوکس کرته بکه‌ن
2. لە یەکەم هەنگاوی کڕینی هۆست، دەتوانیت تایبەتمەندیەکانی خزمەتگوزاری بپشکنی. دوای ئه‌وه‌ی که یه‌کێکتان هه‌ڵبژارد و پێتان باش بوو کرته بکه‌ن له‌سه‌ر “ئێستا داوای بکه”.
3. لە هەنگاوی دووەمی کڕینی هۆستدا ئەگەر دۆمەینت نەبێت و بتەوێت دۆمەینێک تۆمار بکەیت لەکاتی کڕینی هۆستدا، بژاردەی “دۆمەینێکی نوێ تۆمار بکە” دیاریبکە (لەم حاڵەتەدا، DNSی هۆست بە شێوەیەکی خۆکار داده‌مه‌زرێت بۆ بۆ دۆمەین به‌بێ ئه‌وه‌ی که ڕێکخستنی بۆ بکه‌یت). به‌ڵام ئێمه که پێشتر دۆمه‌ینمان له خوولی فێرکاری یه‌که‌مدا کڕیوه ده‌بێت کرته بکه‌یین له‌سه‌ر ” خۆم دۆمەینم هەیە و دواتر ڕێکی دەخەم ” دووهه‌مین بژارده‌ی وێنه‌ی خواره‌وه ناوی دۆمه‌ینی پێشتر کڕدراو و کرته بکه له‌سه‌ر “به‌کاری بهێنه” و له خوولی فێرکاری سێهه‌مدا به شێوه‌ی ده‌ستی هۆست و دۆمه‌ینه‌که پێکه‌وه ڕێک دهخهیین.
4. لە هه‌نگاوی سێیەمی کڕینی هۆست دەتوانیت کاتی نوێکردنەوەی خزمەتگوزاری دیاری بکەیت بەپێی ئەو لیسته‌ی که دابین کراوه ده‌توانن له وێنه‌ی خواره‌وه بیبینن . دواتر کرته بکه‌ن له‌سه‌ر به‌رده‌وام به. ئەگەر دەتەوێت خزمەتگوزاریەکەت بۆ زیاتر نوێ بکه‌یته‌وه، دەتوانیت تیکهتێک بنێرین لە ئه‌ژمێری بەکارهێنەرەکەت پاش دابینکردنی خزمەتگوزاریەکە و داوای لیستی نوێ بکه‌ن و هه‌تا ماوه‌ی نوێ کردنه‌وه‌ی زیاتر بێت نرخی هۆستهکهش له‌گه‌ڵی زیاتر ده‌بێت.
5. لە هەنگاوی چوارەمدا، پوختەی داواکاریه‌که پیشان دەدرێت، ئەگەر کۆدی داشکاندنت هەیە، دەتوانیت داشکاندنێک بەدەست بهێنیت بە داخڵکردنی لە بەشی پەیوەندیداری خواره‌وه، (ژماره‌ی 1). پاشان کرتە بکە لەسەر “پاره‌دان” (ژماره‌ی 2).
6. لە هەنگاوی پێنجەمدا بۆ کڕینی هۆست، ئەگەر خۆت تۆمار نه‌کردبێت لە ماڵپه‌ڕه‌که، ئەو لاپەڕەیە پەیوەندی بە تۆمارکردنەوە هەیە لەسەر ماڵپه‌ڕه‌که وەک لە خوارەوە پیشان دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە زانیاری داواکراو داخڵ بکەیت.
دواتر بە دیاریکردنی شێوازی پارەدان ژماره (1) و کرته کردن لەسەر هه‌ڵبژاردنی” داواکاری ته‌واو بکه ” ژماره (2) ئه‌تۆ ئاراستە ده‌کات بۆ لاپەڕەی ته‌واوکردنی داواکاری و پاره‌دانی هۆسته‌که.